ئۆپەراسیۆنی قڕکاری: لە مانگی کانوونی دووەمدا ١٨ ڕۆژنامەوان دەستبەرسەر کراون، ٩ی دیکەش دەستگیر کراون.
کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە فورات (دەفەگە) ڕاپۆرتی مانگی کانوونی دووەمی ئاشکرا کرد، تێیدا دەرخراوە لەو مانگەدا فشار لەسەر ڕاگەیاندی ئازاد هەڵکشاوە.
کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە فورات (دەفەگە) ڕاپۆرتی مانگی کانوونی دووەمی ئاشکرا کرد، تێیدا دەرخراوە لەو مانگەدا فشار لەسەر ڕاگەیاندی ئازاد هەڵکشاوە.
کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە فورات (دەفەگە) ڕاپۆرتی مانگی کانوونی دووەمی پەیوەست بە پێشلکردنی مافی ڕۆژنامەوانان ئاشکرا کرد. لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونکراوەتەوە فشاری سەر ڕۆژنامەوان چ بە دەستبەسەرکردن، چ بە دەستگیرکردن و کردنەوەی دۆسییە بەرانبەرییان زیادی کردووە و ئەمەش لە ڕوانگەی ڕاگەیاندنی ئازادەوە وەک 'ئاماژەی دۆخێکی تاریک' هەڵسەنگێندراوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا پێشێلکارییەکان بەم شێوەیە خراوەتەڕوو:
ڕۆژنامەوان کە دووچاری هێرش بوونەوەتەوە: ٢
ڕۆژنامەوان کە هەڵکوتێنراوەتە سەر ماڵییاندا: ١٠
ڕۆژنامەوانی دەستبەسەرکراو: ١٨
ڕۆژنامەوانی دەستگیرکراو: ٩
ڕۆژنامەوان کە دووچاری مامەڵەی نەشیاو بوونەتەوە: ٢
ڕۆنامەوان کە هەڕەشەیان لێکراوە
پێشێلکردنی دەربڕینی بیروڕای ئازاد لە دژی ڕۆژنامەوانان
ڕۆنامەوان کە لێپرسینەوەیان دەرحەق کراوە: ٤٢
ڕۆژنامەوان کە دۆسییەیان دەرحەق کراوەتەو: ١٧
ڕۆژنامەوانی سزادراو: ١٢
ژمارەی کەسەکان: ١٢
سزای زیندانیکردن: ٣١ ساڵ و ٢ مانگ
سزای ماددی: ٧ هەزار و ١١٠ لیرە
ژمارەی ئەو ڕۆژنامەوانانی کە دۆسییەکانیان بەردەوامە
ژمارەی دۆسییەکان: ٤٢
ژمارەی کەسەکان: ١٠٢
ژمارەی ڕۆژنامەوانی دەستگیرکراو (لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ەوە): ٣٦
سانسۆر و ئاستەنگکردنی لە دژی دامەزراوەی میدیایی و ڕاگەیاندن
دامەزراوەی RTUK, ژمارەی پەخش: ٨
ئاستەنگکردنی کەناڵەکان لە دەستگەیشتن بە ڕووداوەکان
ماڵپەڕی ئەنتەرنێتی داخراو: ١٠
ئاستەنگکردنی هەواڵ: ٣٦٤
ئاستەنگکردنی ناوەڕۆکی بابەتی مەدیا دیجیتاڵ: ٣١