لە شاری هیلبرۆنی ئەڵمانیا لە لایەن ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک و بنەماڵەکانی ئاشتیی ئەڵمانیا لە کیلیان پلاتز ستاند دانرا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر مەدەنییەکان لە بەنداوی تشرین کە ئێشکگری دەگرن شەرمەزار کرا.
بە دەیان کوردستانی و دۆستانیان بەشداری چالاکییەکە بوون. لە چالاکییەکەدا بێدەنگی ئەوروپا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا و گوترا: “ڕۆژئاوا بۆ هەموو مرۆڤایەتی شێوەیەکی بەڕێوەبەری مۆدێرنی دامەزراندوە. لەو سیستەمەدا بە تایبەت ژن، هەموو گەل و باوەڕییەکان بە شێوەیەکی ئازاد گوزارشت لە خۆیان دەکەن. دەوڵەتی تورکی فاشیست بە شێوەیەکی بێ ڕەحم هێرش دەکات، بەبێ لەبەر چاوگرتن ژن و منداڵ شەهید دەکات و هەموو جیهان تەماشا دەکات”.
چالاکوانی ئەڵمانی لیا بونسە کە بەشداری ئێشکگری بەنداوی تشرین بوو بوو، بە سەختی بریندار بوو، لە ڕێگەی تەلفونەوە بەشداری چالاکییەکە بوو. لیا لە قسەکانییدا بە کوردی و ئەڵمانی گوتی: “لە ڕۆژئاوا بەرخۆدانێکی مەزن هەیە. شەهید و بریندار دەبێت، بەڵام هەرگیز دەست هەڵناگرین”.
لیا سڵاوی لە بەشداربووانی چالاکییەکە کرد و بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا بکات.