هاوسەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (داد) قەدریە دۆغان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
شەهیدکردنی ڕەسا ئەل-عەلی واتای چیە؟
ئەمە یەکێکە لە ڕووە تاریکەکانی ڕژێمی جیهادیستە کە دەیەوێت لە سووریا دایمەزرێنێت. دووژمنایەتی دەستەی تەحریر شام (هەتەشە) و هاوشێوەکانی لە بەرانبەر ژن، عەلەوییەکان و هەمووکەسێکی پارێزەری ژیان ڕاستییەکە ناشاردرێتەوە. شەهیدکردنی ڕاسا ئەل-عەلی نەک تەنها شەهیدکردنی ئەکادیمیستێکە، نیشانەی ئەوەیە دەیانەوێت هەموو ژنان، عەلەوییەکان و کەمە نەتەوەییەکان لە ناوبەرن.
مۆدێلی ڕۆژئاوایی چۆن لە نێو تابلۆیەکدا جێ دەگرێت؟
ڕۆژئاوا سیستەمێک کە ژن بە شێوەیەکی یەکسان ئازاد و گەل پێکەوە دەژین دامەزراندوە. ئەمە ترسی هەتەشەیە. بوونی سیستەمێک کە ژن لە ژیانی کۆمەڵگەدا چالاک بێت، ئایدۆلۆژیای ئەوان هەڵدەوەشێنێتەوە. هەربۆیە کورد، عەلەوی، کەمە نەتەوەییەکان و کە ئەوانەی کە ژیانێکی علمانییان دەوێت، لە ژێر هەڕەشەیەکی گەورەدان.
پەیوەندی تورکیا لەگەڵ هەتەشە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
دەبینین کە دەسەلاتی ئێستای تورکیا بە ئاشکرا پشتگیری هەتەشە دەکات. ئەو زیهنیەتەی کە ئەمڕۆ لە سووریا کەمە نەتەوەکان دەکاتە ئامانج، ڕەنگە سبەی بەرەو بەشە جیاوازەکانی تورکیا بڕوات.
پێویستە لە بەرانبەر ئەم دۆخەدا هەڵوێستێکی چۆن بگرینەبەر؟
ڕای گشتیی دیموکراتیک پێویستە ئاگاداری ئەم ڕستییە بێت. ئەرکی هەموومانە کە ئاشتیی ناوخۆی تورکیا دروست بکەین و دیموکراسی دابمەزرێنین. دەبێت کۆمەڵگە خاوەندارێتی لە عەلەوی، کورد، ژن و هەموو بەشە ژێردەستان لە دژی هەڕەشەی کۆمەڵکووژی بکات. ئەگەر بێدەنگی هەبێت ئەمە گەورەتر دەبێت. پێویست هەمووکەسێکی خاوەن ویژدان لە دژی ئەمە بوەستێت.
لە کۆتاییدا بۆ ڕەسا ئەل-عەلی چیتان دەوێت؟
ڕەسا ئەل-عەلی نەک تەنها ئەکادیمیستێک، سیمبولی بەرخۆدان و ئازادی بوو. لە کەسێتی ئەو دا هەموو ژنانی شەهید، عەلەوی و ئەوکەسانەی تێکۆشانی ئازادی دەکەن یاددەکەمەوە.