شەهید شێرزاد قامیشلۆ لە ئۆسنابرووک یادکرایەوە
شێرزاد قامیشلۆ کە لە مەنبج شەهید بوو، لە ئۆسنابرووک یادکرایەوە. لە یادکردنەوەکەدا تیشک خرایە سەر مانای شەهیدان بۆ وڵات.
شێرزاد قامیشلۆ کە لە مەنبج شەهید بوو، لە ئۆسنابرووک یادکرایەوە. لە یادکردنەوەکەدا تیشک خرایە سەر مانای شەهیدان بۆ وڵات.
بۆ شەڕڤانی قەسەدە شێرزاد قامیشلۆ کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ٨ی کانوونی دووەمدا شەهید کرا، لە شاری ئۆسنابرووکی ئەڵمانیا چالاکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ئۆسنابرووک، بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد.
سیاسەتمەدار یوکسەل کۆچ لە چالاکی یادکردنەوەکەدا قسەی کرد و گوتی: "دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا لە هێرشە داگیرکارییەکانی بەردەوامە. شەهیدەکانمان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان بەرخۆدانیان دەکرد. بەرخۆدانی شەهیدانمان ستاتۆی ڕۆژئاوا دیاری دەکات. ئەگەر شەهیدانمان نەبوایە دەوڵەتی تورک ڕۆژئاوای بە قڕکردن تێدەپەڕاند. ئێمەی کورد قەرزداری شەهیدەکانماین. لەبەر ئەوەی کە شکۆ، وڵات و بوونمان دەپارێزن. پێویستە بەرخۆدانی شەهیدان تێبگەین، ئامانجیان بە دی بهێنین و یەکێتی نەتەوەیی پێک بهێنین".
ئەندامی ئەنجوومەنی پەیەدە فەخری عەبدی گوتی: "شەهیدانمان شەهیدی گەڕەکێک، شارێک یان پارچەک نین. شەهیدنمان شەهیدی چوار پارچەی کوردستانن. هەربۆیە ئەمڕۆ نەک تەنها شەهید شێرزاد قامیشلۆ هەموو شەهیدانی کوردستان یاددەکەینەوە".
دوای چالاکی یادکردنەوەکە سەرەخۆشی قبوڵ کرا.