بە دیمەن

فەجەدەکە_کاوە: لە ستراسبۆرگ چاوەڕوانی گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەبین

هاوسەرۆکی فەجەدەکە_کاوە محەمەد چۆپان ڕایگەیاند چەند مانگێک پێش ئێستە بە ڕێپێوانی کۆڵن دەرگای ئیمراڵییان کردەوە و گوتی: "لە ١٥ ی شوبات لە ستراسبۆرگ ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" و بانگهێشتی هەمووانی کرد بۆ ڕێپێوانی ستراسبۆرگ.

پێکهاتەکانی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگە کوردستانییەکان (کۆن_مەد) و فیدراسیۆنی کۆمەڵگە دیموکراتە کوردستانیەکان (فەجەدەکە_کاوە)ـی ویلایەتەکانی هەسەن و سارلاندی ئەڵمانیا بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەی ستراسبۆرگ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.

هاوسەرۆکی فەجەدەکە_کاوە محەمەد چۆپان ڕایگەیاند لە ڕێپێوانەکەی کۆڵن لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەر بۆ پرسی کورد، دەرگای ئیمراڵی کرایەوە، گوتی: "ئەمساڵیش لە ڕێپێوانی ستراسبۆرگ ڕێبەرەکەمان ئازاد دەکەین. وەک فەجەدەکە_کاوە بە پێکهاتەکانی خۆمانەوە دەست بە هەڵمەتەکە دەکەین، ڕۆژی ١٥ ی شوبات لە ستراسبۆرگ چاوەڕێی گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەبین".