لە کۆبوونەوەکانی گەل بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ستراسبۆرگ
لە کۆبوونەوەکانی گەل لە شتوتگارت و نورنبێرگ بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٥ ی شوبات لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.
لە کۆبوونەوەکانی گەل لە شتوتگارت و نورنبێرگ بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٥ ی شوبات لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.
شتوتگارت
بە بەشداریی سیاسەتمەداران دیلەک ئۆجالان و حەسەن چەولیگ و ئەندامی کەنەکە سەلیم سەدەق لە شاری شتوتگارت کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد. لە کۆبوونەوەکەدا هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" تاوتوێ کرا.
قسەکەران پرۆسەی سیاسییان هەڵسەنگاند و باسیان لە بەدیهێنانی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ کرد.
پاشان بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی مەزنی ١٥ ی شوبات لە ستراسبۆرگ.
کۆبوونەوەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.
نورنبێرگ
نوێنەری دەم پارتی ئەڵمانیا فەیسەڵ ساری یەڵدز بەشداری کۆبوونەوەی گەلی نورنبێرگی کرد.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، فەیسەڵ ساری یەڵدز تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی گەلی کورد دژی قڕکردن، وە هەڵسەنگاندنی بۆ پێشکەوتنی شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد.
دواتر ساری یەڵدز وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە.