شەهیدانی ئازادی لە پاریس و ڤینتەرتور یادکرانەوە
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و شاری ڤینتەرتوری سویسرا شەهیدانی ئازادیی کوردستان یادکرانەوە.
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و شاری ڤینتەرتوری سویسرا شەهیدانی ئازادیی کوردستان یادکرانەوە.
پاریس
لە گەڕەکی ئێڤری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە کەسێتی ڤیان سۆران و دەمهات بێدار و باوکی تەیار و ئەکرەم ڕخۆ و کێفۆ عوسمان و مانیسا حاجی و میزەر محەمەد و عەبدولقادر ئیبراهیم شەهیدانی مانگی شوبات و تشرین بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان قسە کرا و ڕاگەیاندرا گەورەترین هاوڕێ و پارێزەری شەهیدان ڕێبەر ئاپۆیە.
لەسەر ناوی تەڤ_چاند سەرحەد مێردین ڕایگەیاند فاشیزمی تورک هەوڵی لەناوبردنی گەلی کورد دەدات، جەختی کردەوە دوژمن ناتوانێت باوەڕ و هیوا و جۆشی گەلی کورد بشکێنێت، گوتی: "شەهیدان ڕێبەر تێکۆشان و ژیانمانن".
سینڤزیۆنێک لەسەر شەهیدان پیشاندرا و درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٥ ی شوبات لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.
ڤینتەرتور
لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ڤینتەرتوری سویسرا بۆ جەسور ڕۆبۆسکی (ئۆزگور ئینجو) و هاوڕێ بێکەس (فەردین ساڵحی) و بەرخۆدان سەردەم (ساڵەح محەمەد) مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
مەراسیمەکە لەلایەن دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدانی سویسرا (کۆماو) و ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ڤینتەرتور ڕێکخراو و بنەماڵەی شەهیدان و نوێنەری ڕێکخراوەکان بەشداربوون.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی، هاووتەبێژی کۆماوی سویسرا موستەفا ڕایگەیاند پەکەکە پارتی شەهیدانە و نزیکبوونەوەی گەلی کورد لە ئازادی لەسایەی ڕەنجی شەهیدانە، گوتی: "گەریلاکانمان بەرامبەر دوژمن بەرخۆدان دەکەن. گەلەکەمان لەژێر بۆردوومان هەڵپەڕکێ دەکەن. کێ ئەم ڕۆحیەتە دەبەخشێت؟ شەهیدان دەیبەخشن. لەسایەی شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ بووین بە گەل. دەبێت بۆ ئازادی خۆمان ڕێکخستن بکەین".
سیاسەتمەدار سدیق باتور ڕایگەیاند گەریلا لە تونێلەکانی بەرخۆدانی بەرامبەر چەکی کیمایی بەرخۆدان دەکەن،گوتی: "لە تشرین و قەرەقۆزاق و زاپ و خواکورک و مەتینا بەرخۆدانێکی بێ وێنە هەیە. هەردەم لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەبین. دەبێت گەلەکەمان بە ئەرکی خۆی هەستێت".
مەراسیمەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆن و درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.