بە دیمەن

چالاکیی ڕێپێوانی درێژ لە فەرەنسا ١٣ ڕۆژە بەردەوامە

چالاکیی ڕێپێوانی درێژ بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد لە ڕۆژی ١٣ هەمدا لە درانسی بە جۆشەوە بەردەوام بوو.

ئەو ڕێپێوانەی لە ٢١ ی کانوونی دووەم لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا دەستی پێ کرد، بە جۆش و پشتگیری مەزن بەردەوامە.

چالاکوانان لە ڕۆژی ١٣ هەمیندا لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری درانسی کۆبوونەوە و لەلایەن کوردستانیانی شارەکەوە پێشوازیان لێ کرا.

لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" بەرزکرایەوە.

چالاکوانان سڵاویان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و چالاکییەکانی گەریلا لە گابار کرد و پەیامی پشتگیریان لە شەقامەکان دەربڕی.

لەبەردەم شارەوانی درانسی ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە، ئاماژە بەوە کرا چالاکییەکە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان ئەنجام دەدرێت، گوترا: "تاکە ئامانجمان ئەوەیە، هەڵمەتەکە بگاتە ئەنجام، هەلومەرجی ئازادی ڕێبەرێتی بڕەخسێت و پرسی کورد چارەسەر ببێت".

چالاکوانان دووپاتیان کردەوە بەرخۆدان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا  و چوار لای جیهان درێژ دەبێتەوە و تێکۆشانێکی یەکگرتووە.

پاشان بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٥ ی شوبات لە ستراسبۆرگ.