تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئارام حەسەکە بەخاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئارام حەسەکە کە لە زرگان شەهیدبوو، لە شەدادی بەخاکسپێردرا.

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئارام حەسەکە (ئەحمەد خضر ئەل سەلوم) کە ٣٠ ی کانوونی دووەم لە زرگان شەهیدبوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی شاری شەدادی بەخاکسپێردرا.

مەراسیمەکە لەلایەن ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری شەدادی ئەنجامدرا، دانیشتووانی شارەکە و ئەندامانی دامەزراوە و پارتەکان و هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بەشداربوون.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن و نمایشی سەربازی، لە بەڕێوەبەرانی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شەدادی عەبدولمەجید عەتیە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هاوڕێیانی شەهید کرد و ڕایگەیاند سەرکەوتنەکان بەرهەمی ڕەنجی شەهیدانە.

عەتیە ڕایگەیاند تۆڵەی خوێنی شەهیدان لە چەتەکان و خائین و سیخوورەکان دەکەنەوە و تیرۆر لە وڵات ڕیشەکێش دەکەن.

پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، تەرمی شەهید لەسەر وەسیەتی ۆی لە گوندی سحیەی باکووری شەدادی بەخاکسپێردرا.