بە دیمەن

جەیلان ئاکچا جۆپولا: دەبێت بەرێز ئۆجالان ئازاد بێت

جەیلان ئاکچا جۆپولا، ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی ئامەد ڕایگەیاند، پێویستە دەسەڵات بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری هەنگاوی جدیی بنێت و وتی: "گۆشەگیریی بەرێز ئۆجالان و مەرجەکانی لە زیندان هێشتنەوەی لەگەڵ زەمینەی ئاشتیدا یەکە ناگرێتەوە."

شاندی ئیمرالی دەم پارتی دوو دیداریی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامداوە. هەرچەندە تا ئێستا دوو دیدار ئەنجامدراوە، بەڵام سیاسەتی گۆشەگیری کە ٢٥ ساڵە لە ئیمرالی خراوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و بەردەوامە. ڕێبەر ئاپۆ هەتا ئێستاش رێگەی پێنادرێت لە گەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانی دیدار ئەنجام بدات.

ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی ئامەد جەیلان ئاکچا جۆپولا، لەسەر پرسی گۆشەگیری ڕەها بە سەر ڕێبەر ئاپۆ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وتی: "پێش هەموو شتێک دەست پێکردنەوەی کۆبوونەوەکان بەرز دەنرخێنین. چونکە ئێمە وەک دەم پارتی بەردەوام دەڵێین پرسی کورد دەبێت لەسەر بنەمای سیاسی چارەسەر بکرێت. کاتێک باس لە چارەسەری پرسی کورد دەکەین لە بواری سیاسیدا، باسی کەسایەتیەکانیش دەکەین و دەڵێین ئەکتەری سەرەکی بەرێز عەبدوڵا ئۆجالانە. لەبەر ئەوە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بە دڵنیاییەوە کەسێک نییە کە هەم بە ڕۆڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆی لە پرسەکە دوور بخرێتەوە. بۆیە ئەو گۆشەگیرییەی کە لەسەر بەرێزی کە بەردەوامە و مەرجەکانی هێشتنەوەی زیانبەخشە بۆ دەستپێکردنەوەی ئاشتی. بۆیە دەڵێین دەبێت کۆتایی بەو دۆخە زیانبەخشانە بهێنرێت. ئەگەر تورکیا یاسایا پەیڕەوی بکات، پێویستە دەستبەجێ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی بکرێت. ئازادی جەستەیی بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان تەنیا مەرجێک نییە کە یاسا پێشبینی دەکات، ئازادی جەستەیی بەلکوو مەرجێکە بۆ بە ئەنجام گەیشتنی ئاشتیانەی ئەم پرۆسەیە. بۆ ئەوەی پرۆسەی دانوستان بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە بەڕێوە بچێت، دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت و دەستبەجێ زیندانی ئیمرالی دابخرێت.

"بەرێز ئۆجالان ئەکتەرێکی سیاسییە"

جەیلان ئاکچا جۆپولا ئاماژەی بەوەشکرد کە گۆشەگیریی ڕەها کە بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێندراوە، لە هەموو بوارەکانی ژیان تەشەنەی کردووە و وتی: لە ڕاستیدا ئەگەر گرنگی بە لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی و یاساییەکانی گۆشەگیری بدرێت دەبینرێت کە بەردەوام بوونی گۆشەگیری زیانێکی جدیی بە پرۆسەکە دەدات. بۆیە هەندێ کاروباری نایاسایی هەن کە لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و کورد جێبەجێ کراوە. ئەو لایەنەی کە یاسا خراپ بەکاردەهێنێت ڕوونە. بۆ ئەوەی کۆتایی بە بەردەوامی توندوتیژی و ترسە بهێنین کە بەسەر کۆمەڵگادا دەکرێت، نابێت دەبێت هەنگاوی پێویست بنرێت. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کەسایەتیەکی سیاسی و ئەکتەری سەرەکییە هەروەها کەسێکی گرنگە لە چارەسەرکردنی پرسی کورددا."

"پێویستە بۆ ئاشتییەکی بەردەوام، گۆشەگیری کۆتایی بێت"

جەیلان ئاکچا جۆپولا لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند هەتا گۆشەگیریی بۆ هەمیشە هەڵنەگیرێت، مرۆڤ ناتوانێت باس لە ئاشتی بکات و وتی: " ١٥ ساڵە هەموو گەلانی تورکیا شاهیدی ئەم سیاسەتانەی حکومەتن. بەڵام لە ڕاستیدا ئەم سیاسەتانە سەد ساڵە بەردەوامە. بێدەنگی ئۆپۆزسیۆن ڕێگەی بەوەدا کە سیاسەتی خراپ جێبەجێ بکرێت. لەبەرئەوەی ئۆپۆزسیۆن لەدژی بارودۆخی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەنگی بەرز نەکردەوە، ئەمڕۆ گوشارەکان بە شێوەی جیاواز بە سەر هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بەڕێوەدەچێت. هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن بووە هۆی دابەشبوونی دەنگی یەکگرتووانەی کۆمەڵگا. دەبێت ئۆپۆزسیۆن بڵێت لە بەرەی هێزی دیموکراتیک و یەکگرتوودایە."