هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ: لە ئاشمێ ١٠ کەس کە ٧یان منداڵن برینداربوون
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر گوندی ئاشمی شەرمەزار کرد.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر گوندی ئاشمی شەرمەزار کرد.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربارەی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر گوندی ئاشمی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:
"فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕۆژی شەممە (١ی شوبات) لە گوندی ئاشمی کۆبانێ ماڵێکی مەدەنی بۆردوومان کرد. لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ٧ منداڵ و ٢ ژن و پیاوێک برینداربوون. ئەم هێرشە پێشێلکردنی هەموو یاسا و پێوانە نێونەتەوەییەکانە لە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە کاتی شەڕدا. ئەم تاوانە دڕندانە بە توندی شەرمەزار دەکەین. جەخت دەکەینەوە کە پابەندی پاراستنی گەلەکەمان و مافەکانمان دەبین. لە هەمانکاتدا بانگەوازی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکەین کە بەرپرسیارێتی خۆیان بە جێ بێنن و بۆ ڕاوەستاندنی ئەم پێشێلکارییانە فشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورک. ئاشتیی و دادپەروەری مافێکی ڕەوای گەلەکەمانە. لە تێکۆشانی مسۆگەرکردنی ئارامی و سەلامەتی گەلەکەمان بەردەوام دەبین."