بەرخۆدانی گەل لە تشرین لە ٢٦هەمین ڕۆژییدا بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە بەنداوی تشرین لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەستی پێکرد، بە پێداگرییەوە بەردەوامە.
چالاکی ئێشکگری لە بەنداوی تشرین لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەستی پێکرد، بە پێداگرییەوە بەردەوامە.
گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٨ی کانوونی دووەم بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین ئێشکگرییان دەستپێکرد. چالاکی ئێشکگری لە ٢٦هەمین ڕۆژییدایە.
سەرەڕای چەندین هێرشی سەر بەرخۆدەران، هەنگاوێک بۆ داوەنەنراوە. بەرەبەیانی بەرخۆدەران دەوروبەری بەنداوەکەیان پاککردەوە.
جارێکی دیکە بۆردوومانی تشرین کرا
لە کاتی بەردەوامی چالاکی ئێشکگری، دەروبەری کاتژمێر ١١:٠٠ دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە بە فرۆکەی جەنگی و تۆپ دەوربەری بەنداوەکەی بۆمباران کرد.
٧ جار هێرشی کاروانی گەل کرا: ٤١ شەهید
بە پێی ئاماری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ٨ی کانوونی دوومەوە ٧ کاروانی گەل چوونە هەرێمەکە و ڕووبەڕووی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بوونەوە.
لەو هێرشانەدا بە گشتیی ٤١ کەس شەهید بوون و ٢٤٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
تەنها لە هێرشی سەر بەنداوی تشریندا ٢٤ کەس شەهید بوون و ٢٢١ کەس بریندار بوون.
لەو کەسانەی شەهید کران؛ ڕۆژنامەنووس، خەباتکارانی تەندروستی، هونەرمەند، ژن و منداڵ هەیە، لە نێو بریندارانیش ٧ ڕۆژنامەنووس و خەباتکارانی تەندروستی هەیە.