'لە بەنداوی تشرین شەڕی گەلی شۆڕشگێر بەڕێوەدەچێت'
ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژیان حوسێن ڕایگەیاند کە لە بەنداوی تشرین شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بەڕێوەدەچێت و تاوەکو کۆتایی خاوەندارێتی لە دەستکەوتی، خاک، ئاو و کارەبا دەکەن.
ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژیان حوسێن ڕایگەیاند کە لە بەنداوی تشرین شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بەڕێوەدەچێت و تاوەکو کۆتایی خاوەندارێتی لە دەستکەوتی، خاک، ئاو و کارەبا دەکەن.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ٨ی کانوونی دووەمەوە لە دژی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق کە بۆ داهاتووی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خاوەن گرنگییەکی گەورەیە، بەردەوامە. لە بەرانبەر هێرشە سەختە داگیرکارییەکان شەڕڤانانی قەسەدە\یەپەژە لە بەرەکان و گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دەوری بەنداوی تشرین بەرخۆدانێکی بێ هاوتا ڕابەری دەکەن.
ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژیان حوسێن کە بەشداری چالاکی ئێشکگری بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین بووە، بوو بە گەواهیدەری هەڵوێست و ڕۆحی بەرخۆدان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
'داگیرکەر بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکات'
ژیان حوسێن ئاماژەی بەوەکرد کە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە سووریا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەن و گوتی: "بە تایبەتی دوای مەنبج بێ پچڕان هێرشی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق دەکەن. لە بەرانبەر ئەم هێرشانەدا شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە لە بەرەکان بەرخۆدانێکی بێ هاوتا ڕابەری دەکەن. گەلان لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پشتگیری شەڕڤانانیان زیاتر لە ٢٠ ڕۆژە لە بەنداوی تشرین چالاکی ئێشکگرییان دەستپێکردوە و لە چالاکی بەردەوامن. گەل بۆ پاراستنی خاک، ئاو و کارەبای هەڵوێستێکی کە نمونەی نییە ڕابەری دەکات".
'ئامانجی هێرشەکان ڕێگری کردنە لە گەلە'
ژیان حوسێن ئاماژەی بەوەدا کە گەلان لە هەرێمەکە لە شاری جیاوازەوە بەشداری چالاکیەکە دەبن و گوتی: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ ئەوەی ڕێگری لە چالاکیی گەل بکەن هەموو ڕۆژێک هێرشی مەدەنییەکان دەکەن. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا بە دەیان مەدەنی شەهیدبوون و بە سەدان بریندار بوون. بە تۆپ، فرۆکەی جەنگی و فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆردوومان دەکات بە شێوەیەکی ئاشکرا هێرش دەکاتە سەر مەدەنییەکان. ئامانج لەم هیرشانە ڕێگری کردنە لە گەل، بەڵام گەل بە هەڵوێستی بەرخۆدەر وەڵامێکی توندی داگیرکەران دادەتەوە".
هەروەها بسی لەوەشکرد کە سەرەڕای هێرشە سەختەکان و قوربانییدان گەل پێداگرە لە درێژەدان بە چالاکییەکەی و گوتی: "ئیرادەیەکی بەهێز ڕابەری دەکەن. دەڵێن ئەگەر ئۆتۆمبێل نەبێت بە ڕێپێوان خۆمان دەگەیەنینە بەنداو و دەیپارێزین. ئەمە هەڵوێست و پەیامێکی بەهێزە. لە تێکۆشان و بەرخۆدان پێداگرییەکی گەورە هەیە".
'بەرخۆدانی گەل هێز دەبخشێت بە شەڕڤانان لە بەرەکان'
وتیشی: "شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە لە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرشێکدا زیاتر لە دوومانگە لە بەرەکان بەرخۆدانێکی مێژووی ڕابەری دەکەن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەموو جۆرە چەکێک لە بەرانبەر شەڕڤانان بەکاردێنن.
ئاماژەی بەوەشدا کە هەڵوێست و بەرخۆدانی گەل لە بەرانبەر هێرشەکان هێزێکی بەهێز بە شەڕڤانان دەبخشێت لە بەرەکان، بەمجۆرە بەردەوامبوو: "لە بەنداوی تشرین لە دژی هێرشەکان گەل بە گرتنی هەڵپەڕكێ ئازادی و بەرزکردنەوەی دروشم وەڵام دەداتەوە. دەوڵەتی تورک تۆپبارانی دایکان دەکات بەڵام دایکانمان بە هەلهەلە وەڵام دەدەنەوە".
لە کۆتایی قسەکانییدا ژیان حوسێن گوتی: "گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و شەڕڤانان لە بەرەکان بە یەک ڕۆح پەیامی بەرخۆدان ڕابەری دەکەن. ١٣ساڵە تێکۆشانی سەخت بەڕێوەدەچێت. وەک چۆن کۆبانێ لە ساڵی ٢٠١٤ لە جیهان دەنگیدایەوە، لە ساڵی ٢٠٢٥ بەنداوی تشرین بە بەرخۆدان، هەڵوێست و بوونی گەلەکەی و شەڕڤانان دیسان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پاراستنی خاک و ئاو کارەبا بەرخۆدانێکی مێژووی ڕابەری دەکەن".