شەڕڤانێکی هێزەکانی ئەنتی تیرۆر شەهیدبوو
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئەنتی تیرۆر (هات) ڕایگەیاند شەڕڤانێکیان بە ناوی شیار بۆزان لە پردی قەرەقۆزاق شەهیدبووە.
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئەنتی تیرۆر (هات) ڕایگەیاند شەڕڤانێکیان بە ناوی شیار بۆزان لە پردی قەرەقۆزاق شەهیدبووە.
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئەنتی تیرۆر (هات)ـی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دربارەی شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتی دەکاتەوە شەڕڤانێکیان بە ناوی شەڕگەر (شیار بۆزان) ئەمڕۆ (٢ ی شوباتی ٢٠٢٥) لە بەرخۆدانی پردی قەرەقۆزاق بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەهیدبووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "شەهید شەڕگەر سیمبولی فیداکاری و ڕزگاری بووە و نموونەی دلێری بووە لە پاراستنی شکۆی گەل و خاکەکەی".
هەروەها بەڵێندراوە بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهید شەڕگەر و تەواوی شەهیدان تاوەکو بەدیهێنانی سەرکەوتن.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناسناو: شەڕگەر
ناو و پاشناو: شیار بۆزان
ناوی دایک: مەدینە
ناوی باوک: فازڵ
شوێن و کاتی لەدایکبوون: بیر عەرەب/٢٠٠٥
کاتی بەشداربوون: ٢٦-٧-٢٠٢٣
شوێن و کاتی شەهیدبوون: پردی قەرەقۆزاق، ٢_٢_٢٠٢٥.