بە هەزاران دانیشتووی کانتۆنی فورات لە سرین ڕێپێوانیان کرد
بە هەزاران کەس لە دانیشتووی کانتۆنی فورات بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکان و کۆمەڵکوژی کەسانی مەدەنی ڕێپێوانیان کرد.
بە هەزاران کەس لە دانیشتووی کانتۆنی فورات بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکان و کۆمەڵکوژی کەسانی مەدەنی ڕێپێوانیان کرد.
بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و کۆمەڵکووژیی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی، دانیشتووانی کانتۆنی فورات و شاری عەین عیسا بەرەو شاری سرین ڕێپێوانیان کرد.
ڕێپێوانەکە لە چورڕیانی شاری سرین دەستی پێکرد، لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی شەهیدانی کۆمەڵکووژییەکە کە لە لایەن فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەهید کران، هەڵگیرا. لە ڕێپێوانەکەدا بەردەوام دروشمی "نا بۆ هێرشی داگیرکاری تورکیا"، "بەرخۆدان ژیانە"، "نا بۆ شەهیدکردنی منداڵان" و "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" بەرزکرایەوە.
ڕێپێوانەکە تاوەکو ناوەندی شاری سرین لە گۆڕەپانی شەهیدان بەردەوامبوو، لەوێ خولەکێک ڕێزگیرا بۆ گیانی شەهیدان. پاشان ئەنجوومەنی جێبەجێکاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا حەمدان ئەل عەبد سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و هیوای شیفای بۆ برینداران خواست.
حەمدان ئەل عەبد ئاماژەی بەوەدا کە خەلیفەی عوسمانی بە ناوی سوپای نیشتیمانیی سووریا (SNA) دەیانەوێت ولات و خاکی ئەوان داگیربکەن و گوتی: "لە بەرانبەر تیرۆر، لە بەرانبەر داگیرکاری شەڕمان کرد، لە سایەیی کچ و کوڕەکانمانەوە، تیرۆرمان لە ناوبرد. دەیانەوێت نێوان کورد و عەرەب تێک بدەن، من عەرەبم، کوردم، سریانی و چەرکەسم، بەم ڕۆحە سەردەکەوین. ئەوان دەیانەوێت کۆمەڵگە دابەش بکەن، بەڵام تەنها بەرخۆدان سەردەکەوین".
بە ناوی گەلی شاری سرین ئەندامی لیژنەی لە هەوانین حازم حەمدان کۆمەڵکووژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری شەرمەزار کرد ق گوتی: "دەیانەوێت جارێکی دیکە چەتەکانی داعش زیندو بکەنەوە و پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لە ناوبەرن، بەڵام ئێمەی گەلی شاری سرین ئەم کۆمەڵکووژییانە شەرمەزار دەکەین، بە یەک دەست لە بەرانبەر داگیرکاری ڕاپەڕین و سەرکەوتن مسۆگەر بکەین".