هێزەکانی هەتەشە لە قامیشلۆ ٣ کەسیان ڕفاند

هێزەکانی دەسەڵاتی دیمەشق ٣ هاوڵاتی خەڵکی کانتۆنی جەزیرەیان ڕفاند ئەو کاتەی لە دیمەشقەوە دەگەڕانەوە زێدی خۆیان.

چەند خێزانێکی خەڵکی قامیشلۆی کانتۆنی جەزیرە بۆ وەرگرتنی چارەسر بە ئۆتۆمبیلێک چووبوونە دیمەشق، لەکاتی گەڕانەوەیان هێزەکانی دەسەڵاتی دیمەشق لە یەکەمین بازگەی شاری حومس ٣ کەسیان لەم خێزانانە ڕفاند. ناویان بەم جۆرەیە: فادی ئەمین عومەر، لەزگین ساڵەح عەبدی و نوبار سەعید جانکیر.

بەقسەی خێزانەکانیان، لەکاتی گەڕانەوەیان هێزەکانی دەسەڵاتی دیمەشق ئەوانیان لە بازگەکە ڕاگرتووە و گوتویانە بگەڕێنەوە ماڵەکانتان. بەڵام هاوژینەکانیانیان بۆ لێپرسینەوە براون و هێشتاش چارەنووسیان نادیارە. هەروەها ئۆتۆمبیل و مۆبایلەکانیان ڕفاندووە و دەستیان بسەر مۆبایلی ژنەکاندا گرتووە.  

هەروەها ڕاگەیاندرا کە لەکاتی ڕفاندنیان هێزەکان سوکایەتییان بە هاوڵاتییەکان کردووە.