ژنان داوای دادگایکردنی بکوژی هەڤرین خەڵەفیان کرد
ژنانی عەفرین لە شاری قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوە و داوای دادگایکردنی حاتەم ئەبو شەقرایان کرد، کە بکوژی هەڤرین خەڵەفە.
ژنانی عەفرین لە شاری قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوە و داوای دادگایکردنی حاتەم ئەبو شەقرایان کرد، کە بکوژی هەڤرین خەڵەفە.
دەیان ژنی کۆچبەری عەفرین دژی بەشداربوونی چەتە حاتەم ئەبو شەقرا، بکوژی سکرتێری گشتی پارتی سوریای ئایندە هەڤرین خەڵەف لە کۆنگرەی دیمەشق لە ڕۆژی چوارشەممە لە ٢٩ ی کانوونی دووەم، لە شاری قامیشلۆ چالاکییەکیان ئەنجامدا.
بەشداربووان لقە زەیتون و پانکارتی "ئێمە دەگەڕێینەوە عەفرین" و "گەڕانەوەیەکی سەلامەتمان دەوێت"یان هەڵگرت.
لە چالاکییەکەدا بە زمانی کوردی و عەرەبی ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، بەشداربوونی سەرکردەکانی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لە دوایین کۆنگرەی دیمەشق شەرمەزار کرد.
ژنان بانگەوازیان لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد لێپرسینەوە لە چەتەکان بکرێت و لە دادگای سزای نێونەتەوەیی دادگایی بکرێن.
لەم بارەیەوە، ئەنجوومەنی دادی کۆمەڵایەتی کانتۆنی جەزیرە ڕاگەیاندراوێکی لەبەردەم بینای دادگای شاری قامیشلۆ خوێندەوە، بەشداربوونی بکوژان و چەتەکانی لە ئایندەی وڵات شەرمەزار کرد و داوایان لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد، ئەم بکوژانە لە دادگا نێونەتەوەییەکان دادگایی بکرێن.