٨ی شوبات لە ئامەد، دەنگی خۆمان دەگەیەنینە هەموو جیهان
لە ئامەد بەیاننەمەی گردبوونەوەی 'ئازادی بۆ ئاشتی' ڕاگەیەندرا. لە بەیاننامەکەدا بانگەوازی کراوە، ٨ی شوبات لە گۆڕەپانی وێستگە، دەنگمان بگەیەنینە هەموو جیهان."
لە ئامەد بەیاننەمەی گردبوونەوەی 'ئازادی بۆ ئاشتی' ڕاگەیەندرا. لە بەیاننامەکەدا بانگەوازی کراوە، ٨ی شوبات لە گۆڕەپانی وێستگە، دەنگمان بگەیەنینە هەموو جیهان."
سەبارەت بە گردبوونەوەی "ئازادی بۆ ئاشتی" کە بڕیارە لە ٨ی شوبات لە گۆڕەپانی وێستگەی شاری ئامەد بەڕێوەبچێت، کۆمیتەی ئامادەکاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
عەباس شاهین، هاوسەرۆکی دەم پارتی شاری ئامەد وتی: "پێویستە گەل بۆ ئاشتییەکی شکۆمەند یەکبگرن. ئەم کێشەیە گەیشتۆتە ئاستێک کە چیتر بەردەوام بوونی ناکرێت. ئەو کێشانەی سەد ساڵە کەڵەکە بوون و ئێستا بووەتە بە گرفتێکی گەورە و دەبێت چارەسەر بکرێن."
شاهین ئاماژەی بەوەشکرد: "بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد دەبێت لەسەر مەرجی یەکسان دانوستان ئەنجام بدرێت. دەبێت ئەم هەلومەرجانە دروست بکرێن. لە شاری ئامەد بە دروشمی 'ئازادی بۆ ئاشتی' گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەین. هەروەها پێویستە گەلەکەمان زۆرتر تێکۆشان بکات بۆ ئەوەی زەمینەی ئاشتی فەراهم بکرێت. سەبارەت بە گردبوونەوەکەی ٨ی شوبات داوا لە گەلەکەمان دەکەین بەهەوڵ و تێکۆشانەوە بەشداری گردبوونەوە و خەبات بن بۆ ئەوەی پێکەوە ئازادی و ئاشتی بنیات بنێین."
شاهین ئاماژەی بەوەشدا کە لەم گردبوونەوەیەدا پەیامەکانی سەبارەت بە چارەسەری بڵاو دەکرێتەوە.
"بەرخۆدان دەبێت بە ئازادییەوە بگاتە ئەنجام"
هەروەها سوڵتان یارای، هاوسەرۆکی دەبەپەی شاری ئامەد، ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدانی گەلی کورد بۆ ئاشتی بەردەوامە و دەبێت بە ئازادییەوە بگاتە ئەنجام. هاوشێوەی ئەسەنیورت، ئێمەش لە ئامەد کۆدەبینەوە. چارەسەرنەکردنی پرسی کورد نەتەنیا کێشەی کوردە بەڵکوو کێشەی تورکیاشە. وەک دەزانرێت کورد هەمیشە دەنگی بۆ ئاشتی بەرز کردووەتەوە. ئێمە دەمانەوێت ئاشتی هەمیشەیی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابمەزرێت. با دەست لەناو دەستی یەکتر لە بەرامبەر ئاستەنگیەکانی بەردەم ئاشتی بوەستینەوە. با زیندانەکان ئیتر نەبنە شوێنی ئاشتیخوازان. بۆیە دەبێت لە ٨ی شوبات لە گۆڕەپانی وێستگە دەنگی خۆمان بە هەموو جیهان بگەیەنین. داوا لە گەلەکەمان دەکەین بە شکۆمەندییەوە بەشداری گردبوونەوەکە بن."