ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان بەبۆنەی ٤٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد. بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەی بڵاودەکەینەوە.
لەناو پەکەکەدا راستی شەڕ چۆن سازبوو، کە بە هەرەکە دەستیپێکرد، بە ئارگەکە بەردەوام بوو و لەم سەردەمەشدا بە گەریلایەتی مۆدێرنی پرۆفیشناڵ بەرێوەدەچێت؟ ئاستی هەنوکەیی تێکۆشانی گەریلا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ هەنسەنگاندن بۆ لایەنە سیاسی و سەربازییەکانی چالاکی فیدایی، بە تایبەتی چالاکیەکەی لە دژی توساش ئەنجامدرا دەکرێت. لە رابردووەوە تائێستا هێڵی فیدایی لە ناو پەکەکەدا دەبێت چۆن لێی تێبگەین؟
گەریلا، خۆپاراستن، پاراستنی رەوا، بەرخودان، شەڕ ئەو بابەتانەن کە زیاتر لە هەمووان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و دەبێت زیاتر بخرێنەبەر باس. هەر کە هێرشەکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە زیاتر بوو، لە ئەوروپا، ئەمریکا، لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان، کاتێک سیاسەت و مێشکی فاشیستی و ستەمکارانە دەسەڵات دەگرێتەدەست، ئەوە پەیوەندی بە هەمووانەوە هەیە. وتەکانی پەیوەست بە سیستمی دیموکراتیک، دەرفەتی دیموکراتیک لە ئەوروپا خەریکە باویان نامێنێت. هەربۆیە دۆخی هەمووان وەک یەکی لێدێت. ئەو پێناسەیە جارێکی دیکە بۆ هەمووان واتادار و جێی بایەخ دەبێت. لەبەر ئەوە شۆڕشگێڕان و سۆسیالیستەکانی سەرلەنوێ ئەو پێناسانە تاوتوێ دەکەن. زیاتریش گفتوگۆی لەسەر دەکەن. لەماوەکانی رابردوودا زۆر لەوە دوورکەوتنەوە. دوای رووخانی یەکێتی سۆڤیەت، بێهیوایی و رەشبینی هاتە ئاراوە. دابڕان زیاتر روویدا، بەڵام لەلایەکەوە هەر کە ئەندێشەی ئاپۆیی وەک رێبەرایەتی نوێ گۆڕانکاری پاڕادایم تاهات کاریگەرییەکەی دەرکەوت لەلایەکی دیکەشەوە هەر کە گوشار، تیرۆر، ستەم و هەڕەشەکانی فاشیزم زیاتر بوو، ئەو پێناسانە زیاتر بوون بە بابەتی سەرەکی لای سۆسیالیستەکان. بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بە دروستی درکیان پێبکرێت و رێگەی چارەسەر بدۆزرێتەوە، هەندێک تایبەتمەندی پێویستن. پەکەکە لەسەرەتاوە بۆ کوردستان تێبینی ئەوەی کرد و بۆ خۆی بە بنەما گرت. دەوترێت، جیاوازی لەگەڵ رێکخراوەکانی دیکە چی بوو. جیاوازییەکەی ئەوەبوو، لەبارەی رێکخراوەکانی دیکەوە وتمان، دابڕان لە سیستم. ئەوەی پەکەکەی لە سیستم دابڕاند، تایبەتمەندی بنچینەیی بوو. تا بەرامبەر سیستمێکی بەو رادەیە ستەمکار هەڵوێست نیشان نەدرێت، تا لەبەرامبەر هێرشە چەکدارییەکانیدا بەرخودان نیشان نەدرێت، تۆ چۆن هەبوونی خۆت دەپارێزیت، تۆ چۆن ئازاد دەبیت، تۆ چۆن دەستکەوتەکانت دەپارێزیت؟ ئەوە ئەستەمە. لە سەرەتاوە پەکەکە تووشی هەڵە نەبوو. لەو بابەتەدا هەڵەی نەکرد. رێکخراوەکانی دیکە، ئەوانەی بانگەشەی پێشەنگایەتی بۆ کوردانیان دەکرد، زۆر شتی هاوشێوەیان دەگوت. رێبەر ئاپۆ شتێکی جیاوازی وت. تایبەتمەندییەکی بنجینەیی کە رێبەر ئاپۆ لەوان جیادەکاتەوە ئەوەیە کە لەو بابەتەدا هەڵەی نەکرد. راستی کوردان، راستی کوردستانی بە شێوەیەکی راستەقینە هەڵسەنگاند. لە هەمووشی گرنگتر لە ناو ئەو راستیەدا ئازایەتی بۆ تێکۆشان، فیداکاری بۆ تێکۆشانی دەستنیشان کرد. زۆر کەسی دیکە ئەوەیان بینی، بەڵام ئەو ئازایەتی و فیداکارییە لەلای ئەوان نەبوو. هێز و ئیرادەیان نەبوو. لەسەر ئەو بنەمایە دوژمنی ناسی، تیۆری زۆرداری ئانالیز و شرۆڤە کرد، شەری راڤەکرد، دەسەڵاتداری و سیستمی دەوڵەت، شەڕکەری شرۆڤەکرد. شەڕی پاراستنی رەوا لە بەرامبەر ئەوەی شرۆڤەکرد و گەریلای لەسەر ئەو بنەمایە وەک رێبازی بنچینەیی ئەوەی کە لاوازیش دەتوانێت لە بەرامبەر کەسی بەهێز سەربکەوێت، لە رووی هزرییەوە ئەوەی بینی، بۆ خۆی کرد بە بنەما و خۆی بە هۆشمەندی گەریلا، بە رێبازی گەریلا پەروەردە و بە رێکخستن کرد. دوای ئەوەی هەلومەرجی جیاواز نەما لە دژی رژێمی سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلول لەسەر بنەمای هەڵمەتی گەریلایی ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بە رێبازی گەریلا شەڕ کرا. لە پێناسەی سەرەتایی گەریلادا سود لە تیۆری شەڕ، تیۆری گەریلا وەرگیرا. بە تەواوەتی لەوان دانەبڕا، بێگومان ئەوانەش راستەوخۆ و وەک خۆیان جێبەجێنەکرا، بە گوێرەی دۆخی خۆبەڕێوەبەری کوردستان نوێبوونەوە کرا. ئەوەی چۆن دۆزیەوە؟ بە مامەڵەی داهێنەرانەی رێبەر ئاپۆ هاتەدی. پراتیکی بە بنەما گرت. لە پراتیکی گەریلای روانی، گەریلا دەبێت بەرەوپێش بچێت، دەبێت پێشبکەوێت، سەربکەوێت، دەبێت گەریلای سەرکەوتن هەبێت، کەواتە گەریلا چۆن پێشدەکەوێت؟ ئەوەی لە وڵاتانی جیهان کرا، راستەوخۆ لە کوردستان دووبارە نەکرایەوە. لەناو هەلومەرجی کوردستاندا چۆن سەربکەوێت، ئەوەی بە بنەما گرت. تیۆری گەریلای ئافراند. گەریلا گۆری بۆ بزوتنەوەیەکی پارتیزانی. نەبووە سوپایەکی ئاسایی، راستە سوپای گەلی پێدەگوترا، بەڵام گەریلا رێبازێکی لەو جۆرەبوو کە مرۆڤی نەزان تییدا بەشدار نەدەبوون، مرۆڤی راهێندراو و پەروەردەکراو، جەنگاوەرانی تێگەیشتووی پارتەکەمان بەشدار دەبوون. گەریلای کوردستان بەم جۆرە دامەزرا. هەنگاو بە هەنگاو لەوانەی دیکە جیاواز بوو، بە بڕوابوون بە هێزی خۆی، رێکخستنی خۆی، ئاستی وشیاری خۆی، ئازایەتی و فیداکاری خۆی لەوانەی دیکە جیاواز بوو. پەکەکە گەریلایەتیەکی بەو جۆرەی ئافراند کە بە تەواوەتی بە ژیانی سۆسیالیستیەوە ژیا، کۆمۆناڵ ژیا، بەشێوەی هەرەوەزی لە بەرزترین ئاستی پێشکەوتوودا ئافراند، ژیانی پارتەکەی لە کەسایەتی خۆیدا بە شێوەیەکی بێهاوتا بەرجستەکرد، هەربۆیەش سۆسیالیزم ژیا. ئەوە لای ئەوانی دیکە بوونی نەبوو. ئەو هێڵە دەسەڵاتپەرست و دەوڵەت پەرستەیان لە رێکخستن و تێکۆشانی خۆیاندا لە فەرماندەیی و شەرڤانیدا خۆیاندا بە بنەما دەگرت. لەراستیدا پەکەکەش ویستی بەو جۆرە بکات. ویستی لەوان بچێت، بەڵام جێبەجێکردنی راستوخۆی ئەمە لە کوردستان، سەرکەوتنی بەدەست نەدەهێنا. ئەوەی لەناو هەلومەرجی کوردستان دەگاتە سەرکەوتن، چی بێت ئەوەی بە بنەما گرت و بەجێی گەیاند.
ئەوەش بە گوێرەی خۆی خاوەن تایبەتمەندی بوو. لەرووی پێناسەکردنی هێزی دوژمن، پێناسەکردنی هێڵی چالاکی، پێناسەکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ گەل زۆر جیاوازبوون. گەریلا شێوەی چالاکی و رێکخستنی بەجێگەیاندنی پارتی بوو. هێزێکی پەروەردە، رێکخستن و چالاکی بوو. گەریلاکانی کورد هەرگیز نەبوونە هێزێکی بەرتەسکی سەربازی. رێبەر ئاپۆ نە بە شێوەی تیۆریک و نە لە پراتیکیشدا هەرەکە، ئارگەکە و هەپەگەی لەسەر هێڵی سەربازی بەرتەسکدا پێناسە و بە رێکخستن نەکرد. نا، بە دڵنیاییەوە بووە هێزێکی ئایدۆلۆژیک، سیاسی و چالاکگێڕ. گەریلا بووە هێزێکی پێشەنگ کە گەلی پەروەردە و بەرێکخستن کرد، خستییە ناو چالاکی، پێشەنگایەتی بۆکرد. پێشەنگایەتی پارتی بە چالاکی و ژیانی خۆی لە کەسایەتی گەریلادا بەرجستەبوو. ئەوە بە گۆڕی پارادیگما زیاتر قووڵ بووەوە، لەو هێڵەدا بەرجستەبوو. گۆڕانکاری گرنگ لە ناو گەریلادا هاتە ئاراوە. لەبەر ئەوەی گرێدراوی هێڵی نەتەوە دەوڵەت بوو، گەریلا ئەوەی بە ئامانج گرت کە نەتەوە دەوڵەتێک بخوڵقێنێت، نەتەوە دەوڵەتی کورد و سوپاکەی دامەزراند. دوای ئەوەی لە نەتەوە دەوڵەت دابڕا و رووی کردە بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە پشت بە ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی دەبەستێت، گۆڕدرا بۆ هێزی خۆپاراستنی کۆمەڵایەتی. خۆی وەک هێزی خۆپاراستنی کۆمەڵایەتی پێناسە کرد. پەکەکە بەم جۆرە وەک هێزی خۆپاراستن دامەزرا. گەریلاش کە لەسەدا ٨٠ و لەسەدا ٩٠ یەتی، وەک چالاکترین هێزی پێشەنگی گورزوەشاندن دامەزرا. بەم جۆرە لە ئامانجی دەوڵەت و دەسەڵاتداری دابڕا. ئامانجی خۆی گۆری، رێبازی لێدانی گۆری، بواری گۆری. گەریلایەکی نوێ دامەزرا. پێشەنگایەتی گەریلا، گەریلایەتی نوێ لە سەر هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دامەزرا. باشە کۆمەڵگە تەنیا بە پێسەنگایەتی گەریلا دەپارێزرێت؟ نا. ناوەکەی بە خۆیەوەیەتی، گەریلا پێشەنگ، شۆڕشگێڕی پرۆفیشناڵە. پێشەنگایەتی بۆ کێ دەکات؟ پێشەنگایەتی بۆ کۆمەڵگە، ژنان، گەنجان، کرێکاران و رەنجدەران دەکات کە خۆیان دەپارێزن. کورد پێشتر کۆمەڵگەیەکی گوندی بوو. لە گوندەکان لە ناو کۆمەڵگادا گەریلایەتی سەرەتایی دروست بوو. گەریلای سەرەتایی لە چیاکان و لە گوندەکان سەریهەڵدا،. لەگەڵ گۆرینی پاڕادیگما رێبەر ئاپۆ ئاوێتەبوونی چیا، شار و دەشتی دەستنیشان کرد. دوای ئەوەی کۆمەڵگە لە چیا دابڕێندرا، گوندەکان سوتێندران وچۆڵکران، کۆمەڵگە لە شارەکاندا کۆکرانەوە. کۆمەڵگە لە کوێ بێت، هێزی پاراستن لەوێیە. لەناو کۆمەڵگەدا دەبێت، پشت بە کۆمەڵگە دەبەستێت. هەربۆیە هەنگاو بە هەنگاو پشتی بەوە سپارد. ئێستا تێکۆشانێکی خۆپاراستن و پێشەنگایەتی گەریلا هەیە کە لە سەر ئەو بنەمایە پێکدێت. پێشەنگایەتی گەریلا زیاتر لە هەموو کات پرۆفیشناڵانەیە. جەنگاوەریی پارتەکەیە. پشت بە هێزی خۆی دەبەستێت، لە بەجێگەیاندنی هێزی خۆیدا لەو پەڕی شارەزاییدایە. بەرزترین ئاستیش چالاکی لە بەرامبەر توساش بوو. ئەو هێزەشی کە چوونە ئەو چالاکییە جەنگاوەرانی تابوری نەمران بوون. لە رووی ئایدۆلۆژیک، رێکخستنی و سەربازییەوە پڕۆفیشناڵترین و راهێنراوترین هێزە. هێزێکە کە سڵ لە هیچ بەربەست و لەمپەرێک ناکاتەوە و هەموو ئاستەنگەکان لە بەردەم خۆی رادەماڵێت و سەرکەوتن دەستەبەر دەکات. هیچ هێزێک ناتوانێت بیوەستێنێت. بە پێشەنگایەتی ناتۆ، لە رووسیا، لە کوێ و کوێ وەریگرتووە، رژێمی ئاکەپە مەهەپە و دەووڵەتی تورک نەیانتوانی ئاسیا عەلی و رۆژگەر هێلین بوەستێنن. ئەوە دەبێتە بەرزترین ئاستی پێشەنگایەتی گەریلا. گەریلایەتی پڕۆفیشناڵ بەم جۆرەیە. بەم جۆرە خۆی رێکخستووە. ئێستا لایەنە سیاسی و سەربازییەکانی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. لەرووی سەربازییەوە دەتوانرێت چۆن باس بکرێت؟ هەمووانی بە کۆماری تورکیاشەوە هەژاند. دەوڵەتی تورک دەیگوت 'رێگری لە هەموو شتێک دەکەم'. دەیگوت 'من کۆتاییم بە تیرۆر هێناوە'. ئاشکرابوو کە هیچی لەدەست نایات، ناتوانێت هیچ شوێنێک بپارێزێت. چالاکییەکەی توساش لەلایەن گەریلاوە سەلمێنەری چی بوو؟ ئەو جەنگاوەرانەی لەسەر هێڵی ئاپۆیی خۆیان پەروەردە و بەرێکخستن کردووە، خاوەن بوێری و گیانبازین. هیچ هێزێک ناتوانێت رایانبگرێت. هیچ دوژمنێک نییە کە هێزێکی لەم جۆرە نەتوانێت بیکاتە ئامانج، نەتوانێت تێکیبشکێنێت. هیچ سەرکەوتنێک نییە کە نەتوانێت بەدەستی بهێنێت. هەموو کات هێزی سەرکەوتنە. ئەوەی سەلماند. هێڵی بۆ گەریلا دەستنیشان کرد. ئەو هێڵەی رێبەر ئاپۆ لە بارەیەوە دەیگوت 'مرۆڤ گەورەترین تەکنەلۆژیایە' بەکردەوە کرا. نیشانیدا کە ئەوە بە چ واتایەکە. بێگومان ئەوە شەری پرۆفیشناڵی گەریلای پێشەنگە. رزگاری و ئازادی بە بێ ئەوە نابێت. سیاسەت دەتوانرێت بگۆڕدرێت، رێکخستنی نوێی سیاسی دەتوانرێت ساز بکرێت، بەڵام بەردەوام ئاسایش بۆ کۆمەڵگە پێویستە. خۆپاراستن پێویستە. رێبەر ئاپۆ دەیگوت، 'گوڵ بە بێ دڕک و بێ پاراستن نییە'، تیۆری گوڵی ئافراند. ئەگەر دەتانەوێت ببنە گوڵ دەبێت دەبێت لە هەمان کاتدا ئەو دڕکەشتان هەبێت. بۆ ئەوەی بتوانیت وەک گوڵ بە جوانی بمێنیتەوە، دەبێت دڕکت هەبێت کە بەرامبەر ئەو دەستە بوەستێتەوە کە بەرەو تۆ درێژ دەبێت!
'ئامانجمان خۆپاراستنی کۆمەڵایەتییە'
ئەگەر تۆ بە شێوەیەکی ئازاد بژی، هەموو کات هێزی خۆپاراستنت دەبێت کە بتوانێت لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر ژیانی ئازاد خۆڕاگری بکات. پێگەیش خۆپاراستن دەبێت، هۆشمەندی دەبێت، رێکخستن دەبێت، هێزی پێویست دەبێت، چالاکی دەبێت. ئێمە باس لە خۆپاراستن دەکەین، تۆ خۆت دەپارێزیت. ئاسایشی خۆت دابین دەکەیت، ئاسایشێک کە کەسانی دیکە دابینی دەکەن، نابێتە ئاسایشی راستەقینە، ناتوانێت ئازادی بخوڵقێنێت. بەوە ناوترێت خۆپاراستن، خۆپاراستنێکی لەو جۆرە بەتایبەتی دەبێت لەلایەن ژنان و گەنجانەوە دەستەبەر بکرێت. لەم بوارەدا ئێمە هێشتا لەسەرەتاداین. کەموکورتی زۆرە. لە راستیدا گەریلا ئەوەی بۆخۆی کردبووە ئامانج کە لەسەر هێڵی نەتەوە دەوڵەت سوپایەکی رێکوپێک دابمەزرێنێت. دەبوایە پێشەنگی ئەوە، بەڵام ئێستا ئافراندنی خۆپاراستنی کۆمەڵایەتیی گەریلا بە پاڕادایمی دیموکراتیک، ئازادیپارێزی ژن و ئیکۆلۆژیکی بۆ خۆی کردووەتە ئامانج. دەیەوێت بە شێوەی راستەقینە ببێتە سوپای خۆپاراستنی گەل. لەپێناو خۆپاراستندا دەیەوێت راستی گەلی شەڕکەر بخوڵقێنێت. هێڵی خۆپاراستنی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە سەر ئەو بنەمایەیە.
'دەبێت هەمووان لە چالاکییەکەی توساشەوە وانە وەربگرن، ببینن کە ناتوانن لە کوردان بدەن'
سەبارەت بە مشتومڕە سیاسیەکانی پەیوەست بە چالاکیەکەی توساش لە ئێستادا هیچ ناڵێین. ئێمە گفتوگۆ لە سەر ئەو بابەتە سیاسیانە ناکەین. زۆر لایەن بە گوێرەی خۆیان گفتوگۆی لەسەر دەکەن، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت ئەمە بڵێت، کێشە و پرسێک کە پێی دەوترێت پرسی کورد، واتە مێشکێک کە تورکایەتی، دەوڵەتی تورک لە رێگەی بەنەبوو دانانی کوردەوە دەیەوێت لەناویان ببات، تا ئەو مێشک، سیاسەت و هێرشە بەردەوام بن، بەرخودانی بەو جۆرەش بەردەوام دەبێت. پێویستە هەموو کەس باش بزانێت، ئەوەی نیشانیدا، سەلماندی کە کەس ناتوانێت بەری پێبگرێت. ئەمرۆ دەبێت، سبەینێ دبەێت، کاتێکی دیکە دەبێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەر دەبێت. کورد بۆ ئەوەی بتوانێت بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت بژیت ناچارە ئەوە بکات، ئیتر بووەتە خاوەن ئەو هۆشمەندییە. بۆیە پێویست ناکات کە بەم شوێن و ئەو شوینی ببەستنەوە و لێکدانەوەی جیای بۆ بکەن. رێگەی راستیان بە هەمووان نیشاندا. مەترسی نیشاندا. ئەگەر دەتانەوێت لە مەترسی رزگارتان بێت، کەواتە جددی بن، بە دروستی مامەڵە بکەن، کێشەکە چارەسەر بکەن. پەیامێکی بەو جۆرەیان دا. بە کوردان، بە کۆمەڵگەی تورکیا و بە دەوڵەتی تورکیشی نیشاندا کە جگە لە هێزی چارەسەریی رێبەر ئاپۆ هیچ هێزێکی دیکەی چارەسەری بوونی نییە. نیشانیدا کە ئەوەی جگە لەمە وەک چارەسەر نیشان بدرێت کارەساتە. ئەوە راستیەکە. دەبێت هەمووان وانەی لێوەربگرن. مرۆڤی ژیر وانە وەردەگرێت و لە زیان دەگەڕێتەوە. ئەوانەی لێکدانەوەی جیاجیای بۆ دەکەن، ئەوانەی فیشەک بە تاریکیەوە دەنێن و لێکدانەوەی هەڵەدەکەن، کاتیان بەسەر چووە. ئەگەر هەوڵ بدەن ئەوە بکەن، کارەساتێکیان بەسەردا دێت کە نازانن لە کوێوە و چۆن بەریان کەوتووە. لەبەر ئەوە لە رووی سیاسییەوە ئەوەی دەتوانین بیڵێین ئەوەیە کە هەمووان بە عەقڵێکی تەندروستەوە بجوڵێنەوە. دەتوانین بانگەوازێکی بەم جۆرە بکەین.
نوێدەکرێتەوە..