کەجەکە: وەک نەورۆزی ئازادی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێشوازی لە نەورۆزی ٢٠٢٥ بکەین

کەجەکە بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی نەورۆزەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی لە کوردان و دۆستانیان کرد کە وەک نەورۆزی ئازادی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێشوازی لە نەورۆزی ٢٠٢٥ بکەن.

نەورۆزی ٢٠٢٥

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی نەورۆزەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێییدا نەورۆزی ٢٠٢٥ی لە گەلانی دێرینی میزۆپۆتامیا و هەموو گەلانی بندەستی جیهان پیرۆز کرد، کەجەکە بانگەوازی بۆ بەشداربوونی بەهێزیی کرد لە پیرۆزباییەکانی نەورۆزدا.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"وەک گەلەکەمان، بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لە جەژنی دێرێنی نەورۆزمان دەکەین. نەورۆز کە سیمبوڵی بەرخۆدانە لە دژی دەحاقی زاڵم، وە سەرلەنوێ ژیانەوەیە، بە هەزاران ساڵە لە لایەن گەلانی میزۆپۆتامیایی دێرین، گەلانی ئێرانی، ئانادۆڵی، قافقاسیا و ڕۆژهەڵای ناوین بەشێوەی سەلەنوێ ژیانەوە و بەرخۆدان پێشوازی لێدەکرێت. بە هەزاران ساڵە گەل لە دژی ستەم، فشار و کۆڵۆنیالی بە ڕوحی نەورۆزەوە لە بەرخۆدەدەن، لەگەڵ نەورۆزدا سەرلەنوێ ژیان دەئافرێننەوە، جوان  و ئازادی دەکەن. نەورۆز لەم سەردەمەدا بە هەمان مانادارییەوە لە لایەن گەلانەوە بە جۆشێکی مەزنەوە، بە حەسرەت و دڵخۆشییەوە پێشوازی لێ دەکرێت. ئەمرۆش بە دڵخۆشییەوە پێشوازی لە نەورۆزێکی نوێ دەکەن. بەم دڵخۆشییەوە نەورۆز لە گەلانی دێرینی میزۆپۆتامیا، لە گەلانی ئێران، ئانادۆڵی، قەفقاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە گەلانی بندەست لە هەموو جیهان، لە ژنان، لە هەموو کەسێک کە لە دڵ و بیرکردنەوەییدا نەورۆز دەگەشێنێتەوە پیرۆز دەکەین. نەورۆزی ٢٠٢٥ پێرۆز بێت.

گەلی کوردستان وەک ئافرێنەری نەورۆز، ئەو گەلەیە بەوپەڕیی قوڵییەوە لە نەوزۆزدا دەژی. لە چەرخەی مێژوودا کاتێک زاڵمان لەناوبردنیان بەسەردا دەسەپاند، بە نەورۆز بەرخۆدانی کرد و هەمووجارێک سەرلەنوێ خۆی ئافراندەوە. لەبەر ئەم ڕاستینە مێژوویە ڕێبەر ئاپۆ گوتی، 'گەلی کورد گەلی نەورۆزییە'. ئەمە ڕاستییەکی ڕوونی مێژوویە. نەورۆزی گەلی کورد پیرۆز دەکەین کەم بەم تێگەیشتنە مێژوویەوە خەبات دەکات.

بێگومان لە ئافراندنی نەورۆز و گەیاندنی بەم سەردەمەدا هەندێک کەسایەتی مێژووی بوونیان هەیە کە ڕۆڵییان هەبووە. کاوەی ئاسنگەر لە دژی ستەمی دەحاق پێشەنگایەتی لە ڕاپەڕینی گەلی کورد و گەلانی دێرینی میزۆپۆتامیا کرد و لە مێژوودا وەک کەسایەتییەک کە نەریتی نەورۆزی دەستپێکرد، یاد دەکرێتەوە. لە سەردەمی خۆمانیشدا لە دژی دەحاقەکان کە خواستیانە گەلی کورد لە ناوبەرن، نەورۆز بە تروسەکەیەکی کە مەزڵوم دۆغان لە تاریکی زیندان هەڵیکرد، سەرلەنوێ گەشایەوە و گەیشتە مانادارییە مێژوویەکەی. ئەو تروسکەکەیی کە کاوەی سەردەم مەزڵوم دۆغان کردییەوە، لەمرۆدا دڵی ملیۆنان مرۆڤ گەرم دەکاتەوە، هۆشییان ڕووناک دەکاتەوە و وەرچەرخاوە بۆ ئاگرێکی مەزن. بە پێرۆزکردنی ئەم ڕۆژە جوان، پیرۆز و مانادارەوە دەبێت بە حورمەت، خۆشەویستی و حەسەرەتەوە یادی ئەو کەسانە بکەینەوە کە گیانی خۆیان فیدا کرد و ئەمەیان پێشکەش کردین. دەبێت لە قوڵانی ناخمانەوە هەستییان پێبکەین و خاوەندارییان لێ بکەین. بەم هەستەوە؛ کاوەی سەردەم مەزڵوم دۆغان، زەکیە، ڕاشان، ڕوناهی، بێریڤان و ڕێچکەگرانیان، لە کەسێتیاندا هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە حورمەت، خۆشەویستی و حەسرەتەو یاد دەکەینەوە.

نەورۆزی ٢٠٢٥ لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین. بە بۆنەی پیرۆزکردنی ئەم ڕۆژە مێژوویەوە سڵاو و حورمەتی خۆمان پێشکەشی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین کە ئافرێنەری تێکۆشانمانە، نیو سەدەیە پێشەنگایەتی لە گەلی نەورۆز دەکات و بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆ کراوە، مانادارییەکی نوێی ئاوێزانی نەورۆزی ٢٠٢٥ کرد. گەلەکەمان بە هێز و مۆراڵەوە ئەم بانگەوازییە مێژوویەیی وەرگرت، بڕیاری دا بەشێوەیی نەورۆزی پێکیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ئافراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێشوازی لە نەورۆزی ٢٠٢٥ بکات. ئەم هەڵوێستەی گەلەکەمان مانادارە. ئاشکرایە لە گرنگترین کاتی مێژوویدا بە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپووە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت گەلی کورد بوون بە خاوەنی ئاسۆیەکی نوێی ئازادی. لەم سەردەمەدا هێڵی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێگەی ڕزگارییە لە جیهانی فشار، داگیرکاری، شەڕ و قەیرانەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری. بەم هۆکارە خاوەنداریکردنی لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشان بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بانگەوازییە خاوەن مانادارییەکەی مێژوویە.

هەروەها نەورۆز لە هەموو هاوڕێ و دۆستانی ئەنتەرناسیۆنالیستانمان پیرۆز دەکەین. ئەوەی تێکۆشانمان گەیشتووە بەم ئاستە، ڕەنجی مەزنی ئەوانی تێدایە. هەروەها لە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا و گەیشتن بە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'دا کە وەک مانیفێستۆیەک دەیبینین، هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەی کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بە پێشەنگایەتی دۆست، هاوڕێییانی ئەنتەرناسیۆنالیست دەستی پێکرد، خاوەن هاوکارییەکی مەزنە. ئەم دۆست و هاوڕێیانە تا وەکو ئەمرۆش بە ڕۆڵێکی مێژووی هەستاون. لە ئێستاش بە دواوە لەو باوەڕەداین بۆ پێکهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و جێبەجێ کردنی پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە ڕۆڵی مێژوویان هەستن.

بەم هەست و بیرکردنەوە بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین بە بەهێزییەوە بڕۆنە گۆڕەپانەکانی نەورۆزەوە. گەلەکەمان لە باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان، گەلەکەمان کە لەدەروەی وڵاتن، بە هەزاران و ملیۆنان کەسەوە بە جۆش و جەماوەریەوە نەورۆز پیرۆز دەکات. بە کردنەوەی ئاگر، بە جلوبەرگی نەتەوەیی، بە گێڕانی ئاهەنگ، بە هەڵهەڵە و گۆرانییەکانی ئازادییەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکات. گۆڕەپانەکانی نەورۆز پڕدەکەنەوە و بە هێزییەوە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەردەبرێت و وەک خواستی بنەڕەتی خۆی دەریدەخات. ژن و گەنجانی کورد پێشەنگایەی ئەمە دەکەن. گەلەکەمان لە هەموو جێگەیەک وەک نەورۆزی ئازادی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێشوازی لە نەورۆزی ٢٠٢٥ دەکات. وەک ئەوەی گەل و گەلانمان دەریدەبڕن، دەبێت ئیدی سیستەمی ئیمراڵی بە تەواوەتی داڕوخێت و لێکەهەڵوەشێندرێتەوە. دەبێت ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دەرچێت. بۆئەوەی بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' جێبەجێ بکرێت، دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێندرێت و ببێتە خاوەنی دەرفەتەکانی کارکردنی ئازاد.

جارێکی دیکە بە گڕ و تینی ئاگری نەورۆزەوە جەژنی نەورۆز لە هەموو کەسێک پیرۆز دەکەین و هیوادارین لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و مەزنکردنی تێکۆشان لە کورستانی ئازاد، تورکیای دیموکراتیک و ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی بێنێت بۆ هەموو کەس.

نەورۆز پیرۆز بێت!

بژی نەورۆز!"