قەرەیلان بانگەوازێکی ئاراستەی خەڵکی رحا و بۆتان کرد

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە موراد قەرەیلان، سەبارەت بە هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ی ئادار داوای لە گەلی رحا و بۆتان کرد دەنگی خۆیان بە خۆیان بدەن.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە موراد قەرەیلان لە دیدارێکدا لەگەڵ رادیۆ دەنگی گەل هەڵسەنگاندنی بۆ هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣ی ئادار کرد. قەرەیلان بە تایبەتی لەبارەی رحا و بۆتانەوە راوەستەی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە هەڵبژاردنی خۆجێی لە ئاراستەکردنی سیاسەتدا رۆڵی گرنگ دەگێڕێت. قەرەیلان داوای لە هەمووان کرد دەنگ بە ستەمکاران و بکوژانی ئەم گەلە نەدەن و وتی، "دەبێت گەلەکەمان بە ژن پیاوە، بە گەنج و رەنجدەرانەوە، هەموو ئەوانەی لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە دەژین بە گوێرەی بەهاکانی خۆیان بجوڵێنەوە و بە گوێرەی مێژووی ئەو خاکەی تیایدا دەژین بجوڵێنەوە".

بەشی دووەمی دیدارەکەی ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەریی پەکەکە موراد قەرەیلان لەگەڵ دەنگی گەل بەم جۆرەیە:

هەڵبژاردنی خۆجێیی لە باکووری کوردستان و تورکی چەند رۆژی ماوە. ئێوە وەک کەسێک کە ناوچە و سیاسەت لە کوردستان و تورکیا باش دەناسن، لە بارەی هەڵبژاردنەکانەوە چ هەڵسەنگاندنێکتان هەیە؟ بە تایبەتیش لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن لە رحا و بۆتان چۆن بیر دەکنەوە؟

هەرچەندە ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنی خۆجێییش بێت، ئەم هەڵبژاردنە لە دیاریکردن و ئاراستەکردنی سیاسەتدا رۆڵێکی گرنگ دەگێرێت. بەڵام من نامەوێت بۆ کۆی هەڵبژاردنەکان شتێک دیاری بکەم. هەموو پارتەکان بەرپرسیارێتیان هەیە و قسە دەکەن. لە رووی سیاسیەوە هاوسەرۆکانی ئەو پارتانەی کە نوێنەرایەتی گەلەکەمان و بەشە دیموکراتیکەکان دەکەن بوونیان هەیە و کاردەکەن و هەڵسەنگاندن دەکەن. ئێمەش رێز لە هەڵوێست و بڕیاری ئەوان دەگرین. ئێمەش سەیر دەکەین. شتێک نییە کە ئێمە بیڵێین. بەڵام پەیوەست بە پرسیارەکەتان دەمەوێت لەبارەی گەلەکەمان لە رحا، شڕنەخ و بۆتان هەندێک خاڵ دەستنیشان بکەم.

وەک دەزانرێت رحا هەرێمێکی گرنگە. زۆر کەس دەڵێن ئەو شارە شارێکی مێژووییە و شاری پێغەمبەرانە. خۆی لە خۆیدا ئەو هەرێمە هەرێمکی مێژووییە. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە ئەگەری هەیە هەندێک زیاتر لایەنی مێژوویی هەرێمەکە زیاتر ئاشکرا بکرێن. هەڕێمێکە کە لە مێژوودا خاوەن رۆڵێکی گرنگە، هەڵبەت لە سەردەمی ئێمەشدا لە رووی مێژوویی و کولتورییەوە خاوەن رۆڵێکی گرنگە. لەو بابەتەدا گرنگترین خاڵ ئەوەیە کە رێبەر ئاپۆ لەسەر ئەو خاکە گەورە بووە و کولتوری کۆمەڵایەتی خۆی لەو خاکانەوە وەرگرتووە. رێبەر ئاپۆ وەها رێبەرێکە کە لەمرۆدا بەناوبانگترین ئەکادیمیەکان، پرۆفیسۆر و فەیلەسوفەکانی جیهان دەڵێن "ئێمە سوود لە ئەندێشەکانی وەردەگرین. ئێمە زۆر شت لەوەوە فێربووین". هەندێک مامۆستای زانکۆش دەڵێن، "هەرکات ئێمە ئەندێشەکانی ئۆجالان دەخوێنینەوە دەبینین کە ئێمەش بووینە خوێندکاری ئەو". واتە رێبەر ئاپۆ تەنیا رێبەری پەکەکە و رێبەرێک نییە کە ٢٦ ساڵە بە ئیرادەیەکی بەرزەوە خۆڕاگری دەکات. رێبەر ئاپۆ بە پاڕادایمی کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژیک کە دیموکراسی و ئازادی ژنان بە بنەما دەگرێت ئەمرۆ لە سەرتاسەری جیهان وەک زانا و رێبەرێک قەبوڵ دەکرێت. ئەمڕۆ جیهان هەموو کاتێک کە لەبارەی سەردەمی هەنووکەیی ئێمەوە دەخوێنێتەوە و لێکۆڵینەوە دەکات سود لە پێرسپێکتیڤەکانی رێبەر ئاپۆ وەردەگرن. واتە کەسێکی بەو جۆرەیە کە ئەمڕۆ جیهان گوێی لێڕادەگرێت، مرۆڤ لەوەوە فێری شت دەبێت و کەسایەتیەکی بەو جۆرە و رێبەرێکی بەو جۆرە لە خاکی کوردستان دەرکەوتووە. گەلی کورد چەندە بەوەوە سەربەرز بێت و چەندە شانازی پێوەبکات هێشتا کەمە. ئەو رێبەرە گەورەیە لە گوندی ئامارای رحای کوردستانەوە دەرکەوتووە. ئەوە بۆ گەلی رحا شانازی و سەربەرزییە. مادام ئەمرۆ لە سەرتاسەری جیهان مرۆڤەکان دەیانەوێت فێری ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ ببەن و بە گوێرەی ئەندێشەکانی ئەو لە جیهان بڕوانن، بۆچی گەلەکەمان لە رحا سود لەوە وەرناگرێت لەوە دوور دەمێنێتەوە! ئەوە دژیەک و ناتەبایە! پێویستە گەلەکەشمان لە رحا راستی رێبەر ئاپۆ ببینن و بە ئەندێشە و رامانی رێبەر ئاپۆ خۆیان پێشبخەن. رێبەر ئاپۆ کەسێکی بەنرخە؛ ئەو زانایەکی مێژوویە. لە خاکی پیرۆزی پێغەمبەر ئیبراهیم شۆڕشگێڕێکی زانستی دەرکەوتووە. ئەمە راستیەکە. بێ گومان پێویست نییە کە مرۆڤ ئەوانە بە شێویەکی دیکە راڤە بکات، بەڵام ئەو شتانەی لە رووی زانستیەوە هاتوونە ئاراوە و ئەو پێرسپێکتیڤانەی کە بۆ گەلەکەمان و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خراونەتەڕوو، لە ئارادان و ئەمرۆ هەموو مرۆڤایەتی دەتوانێت سوود لەوە وەربگرێت. لەبەر ئەوە پێویستە گەلەکەمان لە رحا ئەوە ببینێت و خۆی لە سەر دیموکراسی و وڵاتپارێزی زیاتر قووڵبکاتەوە.

رحا ئێستا چۆن دەناسرێت؟ وەک شارێکی لایەنگری دەسەڵات دەبینرێت. لە دوورەوە بە جۆرە دیارە. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی هەندێک بنەماڵە هەن کە بەرژەوەندی خۆیان بە بنەما دەگرن. ئەو بنەماڵانە لەوە ناڕوانن کە کێ لەسەر حەقە و کێ ناحەقە. هەروەها لەوەش ناڕوانن کە بە راستی کێ نوێنەرایەتی ئایین دەکات و کێ بە گوێرەی ئەوە دەجوڵێتەوە. ئەوان لە بەرژەوەندی خۆیان دەڕوانن. بە داخەوە کە ئەوە کاریگەریش دەکاتە سەر گەلەکەمان. بەڵام بەتایبەتی ژنانی لە خۆبردوو و گەنجان پێویستە ئیتر کۆمەڵگاکەمان لە رحا، رەنجدەرانی رحا، گوندنشینانی رحا، هەموو کەس بە زانابوونەوە مامەڵە لەگەڵ ئەوەدا بکەن. بە دەوری ئەو بنەماڵە سەرمایەدارانەوە کۆدەبنەوە و زۆرینەی دەنگی خۆیان دەدەنە ئاکەپە. ئاکەپە دەسەڵاتدارییەکی ستەمکارە. هەموو رۆژێک ئەو هەموو کوردە دەکوژێت. ئاکەپە ئاکەپە نییە، ئاکەپە مەهەپەیە، ئاکەپە خۆی رادەستی مەهەپە کردووە؛ بە ئەقڵیەتی نەژادپەرستانەی مەهەپەوە بووەتە بکوژی گەلی کورد. بۆچی دەنگ بە بکوژی خۆت دەدەیت! مەگەر ئەوە مایەی شەرمەزاری نییە؟ مەگەر تاوان نییە! ناکرێت مرۆڤ لەگەڵ ستەمکار و دزەکان یەکبگرێت و دەنگ بەوان بدات. پێویستە ئیتر گەلەکەمان لە رحا ئەو راستیانە ببینێت. بانگەوازی ئێمە ئەوەیە.

با هەموو ئەوانەی تا ئێستا دەنگیان نە نوێنەرانی ناسنامەی کوردستان و بەها دیموکراتیکەکان نەداوە و بە پێچەوانەوە دەنگیان بە دەسەڵاتداری ئاکەپە داوە، باش بزانن کە ئەو هاوکاریە لەگەڵ ستەمکاران، لەگەڵ دزان مرۆڤەکان گوناهبار دەکات. پێویستە بەو جۆرە نەبێت؛ پێویستە مرۆڤ خاوەنداری لە وڵاتپارێزی خۆی بکات. ئەم جارە گەلی رحا دەرفەتی گەورە و سەرکەوتنی وڵاتپارێزی بۆ رەخساوە. وێڕای ناوەندی رحا، لە بێرجوکەوە تا سیوەرەگ لە هەموو شوێنێکی رحا دەرفەتی بەدەستهێنانی ئەنجامی باش هاتووەتە ئاراوە. لەبەر ئەوەش هەموو ئەوانەی لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە دەژین، چ کورد بێت، ج عەرەب و چ تورکمان، پێویستە خاوەنداری لە شارەکەیان و داهاتوویان بکەن. رێبەر ئاپۆ ئەمرۆ رێگەی بۆ هەموو کەس کردووەتەوە. ئەوەتا ئێمە دەبینین لەسەر بنەمای پێرسپێکتیڤی رێبەر ئاپۆ، هەموو گەلان لە رۆژئاوای کوردستان چۆن بە شێوەیەکی ئارام پێکەوە دەژین. چونکە ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ سیستمێکی رامانی نوێیە؛ تیایدا جێگەی هەموو کەس دەبێتەوە. لەبەر ئەوە پێویستە گەلی رحا ئەو راستیە ببینێت و دەنگی بە بکوژان و دزان نەدات و دەنگ بە خۆی بدات. بانگەوازمان بۆ هەمووان ئەوەیە. بانگەوازمان بە تایبەتی بۆ ئەوانەی تائێستا خۆیان دوور راگرتووە ئەمەیە کە دەست بخەنە سەر ویژدانی خۆیان و بکەونە سەر رێگەی راستی. پێویستە دەنگی خۆیان بە ستەمکاران و بکۆژان نەدەن.

بابەتێکی دیکەس ئەوەیە کە ئاکەپە هەموو گەلی رووبەڕووی برسێتی کردووەتەوە. بۆچی ئەوەدەکات؟ بۆچی ئەمڕۆ برسێتی هەیە؟ لەبەر ئەوەی ئاکەپە هەموو پارە و سەرچاوەکانی تورکیا لە دژی کوردان خەرج دەکات. لەبەر ئەوەی هەموو پارە و سەرچاوەکان بۆ شەڕ تەرخان دەکات، ئەمڕۆ گەلی تورک و کورد هەژارن و رووبەڕووی برسێتی کراونەتەوە. واتە پێویستە کە ئەو راستیە ببینرێت، گەل دەنگ بداتە رێگە راستی و پشتیوانی لە دادپەروەری بکرێت. بانگەوازمان بۆ وڵاتپارێزانی بەنرخی رحا، ژنانی کورد، گەنجانی کورد و رەنجدەران ئەوەیە؛ لەم سەردەمەدا زۆر هەستیار بن؛ زۆر بە هێزەوە بجوڵێنەوە. هەرچەندە ماوەیەکی کەم بۆ هەڵبژاردن ماوە، بڕواتان بە سەرکەوتن هەبێت و بە گوێرەی ئەوە خۆڕاگری بکەن. هیوادارین ئەم جارە لە رحا نیشتمانپەروەری و دیموکراسی سەربکەوێت. ئیتر وڵاتپارێزی و کاندیدەکانی رحا بە راستیش ئەنجامی باش بەدەستبهێنن و بەم جۆرە لە هەرێمی رحا تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەورەتر بێت.

من رێز و سڵاوی تایبەتی خۆم ئاراستەی گەلەکەمان لە شڕنەخیش دەکەم. شڕنەخ ناوەندی بۆتانە. بۆتانیش لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا رۆڵ و پێگەیەکی گەورەی هەیە. شڕنەخ قەڵای وڵاتپارێزییە، زێدی عەگید و قارەمانەکانە. زێدی دژوارەکان، رۆژهاتەکان، نوژیانەکان و کەریمەکانە. بۆ ئەوەش دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەسەر دەستی هەندێکان هەوڵ دەدات ئەو قەڵایە بەدەستبهێنێت. لەبەر ئەوەیە کە بە هەزاران دەنگی ساختە لە دەرەوە دەگوازێتەوە بۆ شڕنەخ و دەیەوێت ئەو قەڵایە بەدەستبهێنێت. ئەوە ناحەقیە. لەبەر ئەوە پێویستە کە کەسانی خاوەن ویژدان کە تائێستا بێلایەن بوون ئەو ناحەقیە قەبوڵ نەکەن. واتە دەوڵەت ئەو هەموو سەرباز و پۆلیسانەی کە بۆ ماوەیەکی کەم لەوێ دەمێننەوە، دەیانگوازێتەوە و لەوێ تۆماری دەنگدەرانیان لەوێ نیشان دەدا، ئەمە بۆ ئەوەیە کە ئەو قەڵایە بەدەستبهێنێت. ئەمە ناحەقی و ساختەکارییە. ئەوە دزییە. لەلایەکی دیکەوە، ئەو کەسانەی کە وەک کاندید نیشانیان داون، راستە لەوانەیە کورد بن، بەڵام چ کوردێکن؟ ئەو کوردانەن کە لە سەر خوێنی کوردەکان دەوڵەمەند بوون. لە بنەماڵەی بەو جۆرەن. ئەو کەسانەن کە خۆیان لە سەر خوێنی ئەم گەلە دەوڵەمەند کردووە. پێویستە گەلەکەمان کەسانی بەم جۆرە باش بناسن. دەنگدان بەو کەسانە بە واتای دەنگدانە بە ستەمکاران. وەک چۆن گەلی ئێمە لە بەرامبەر ستەمکاران سەریان دانەنەواندووە، پێویستە بە هەمان شێوە لە بابەتی هەڵبژاردن نزیک ببنەوە، واتە سەردانەواندن و کڕنۆش بردن بۆ ستەمکاران واجب و ئەرک نییە، بەڵکو دەنگدانیش بە ستەمکاران حەرامە. پێویستە بزانین لەو هەڵبژاردنانەدا تەنیا هەندێک کەس هەڵنابژێردرێن، بەڵکوو لەو هەڵبژاردنە خۆجێیەدا ئیرادەی کورد هەڵدەبژێردرێت. چونکە دەوڵەتی ئاکەپە مەهەپە ئیرادەی کورد بە فەرمی ناناسێت. بەر لە ئێستا لە شڕنەخ دزیان کرد، بە درۆ و فرت و فێڵ بەدەستیان هێنا. بەڵام بۆ شوێنەکانی دیکەش قەیومیان دانا. ئێستا پێویستە هەمووان، هەموو وڵاتپارێزان و لایەنگرانی سیستمی دیموکراتیک، یەکجار هەوڵ بخەنەگەڕ، هەمووان وشیار بکەنەوە و رێگە لە گەمە چەپەڵەکانی ئاکەپە و مەهەپە بگرن. واتە پێویستە ئەوانیش بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەو گەمانە خەبات بکەن و هەمووان وشیار بکەنەوە. پێویستە هەمووان  بە دروستی دەنگی خۆیان بدەن. ئەگەر گەلەکەمان لە بۆتان و وڵاتپارێزانمان لە هەرێمەکە دەوروبەری خێزانی و بنەماڵەیی خۆیان بخەنە ناو کارەوە و زیاتر هەوڵ بدەن، لە دژیان چەندە گەمەی چەپەڵیش ئەنجام بدرێت، دیسان سەردەکەون.

ئێستا لە ناوەندی شڕنەخ هەندێک کەسی گرنگ هەن. من ئەوان دەناسم، ئەوانیش ئێمە دەناسن. هەندێک لەو کەسانە بە دروستی مامەڵەیان لە گەڵ هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩ نەکرد. ئێمە ئەوە دەزانین. بەڵام با خۆیان  نەکەن گەمەی و کەرستەی یاری سیخوڕەکان. با هەڵە نەکەن. ئەم سەردەمە سەردەمێکی گرنگە. لەم سەردەمەدا پێویستە هەموان لەپێناو وڵاتپارێزیدا تێبکۆشن و پشتیوانی لە کاندیدە وڵاتپارێزەکان بکەن. پێویستە هەم دەنگ بدەن و هەمیش پشتیوانی دەرببرن. دەزانم کە رۆڵی ئەوان گرنگە. هیوا و چاوەڕوانیمان لە هەموو کورد و وڵاتپارێزان لە بۆتان، چ گوندی بێت، چ شاری بێت، چ هەژار بێت و چ دەوڵەمەند بێت ئەوەیە کە لەگەڵ گەلەکەیاندابن. گەلی بۆتان گەلێکی خاوەن مێژووە. مێژووی قارەمانێتی هەیە. رۆڵ و بەرپرسیارێتی هەیە. نوێنەرایەتی وڵاتپارێزی دەکات. پێویستە پارێزگاری لەوە بکرێت. پێویستە هەموان بۆ ئەوە تێبکۆشن و بەم جۆرە بجوڵێنەوە. هەمووان لە سەردەمە ئاساییەکاندا دەڵێن، من کوردم و من وڵاتپارێزم. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە لە سەردەمی ئەمڕۆدا ، لە سەردەمە دژوارەکاندا مرۆڤ خاوەنداری لە وڵاتپارێزی بکەن. ئەوە گرنگە. ئێمە چاوەڕوانیمان ئەوەیە کە لەم هەلومەرجەدا زۆر کەس لە بەرامبەر ئەو گەمە قێزونانەی دەوڵەت وشیار بن، هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن و بە گوێرەی ئەوە بجوڵێنەوە. ئەوەی چاوەڕێ دەکرێت ئەمەیە. بەتایبەتیش پێویستە گەلەکەمان لە بۆتان، ژنان، پیاوان، گەنجان، رەنجدەران و هەموو ئەوانە لە سەر ئەم خاکە پیرۆزە دەژین، بە گوێرەی بەهاکانی خۆیان بجوڵێنەوە و بە گوێرەی مێژووی ئەو خاکەی لەسەری دەژین مامەڵە بکەن. من لەو بڕوایەدام کە ئەگەر هەڵوێستێکی بەو جۆرە نیشان بدرێت بە دڵنیاییەوە ئەنجامی باش بە دەست دەهێندرێت. هیوای ئێمەش بە جۆرەیە. هیوا و چاوەڕوانی شەهیدانی قارەمانیشمان کە پیرۆزترین بەهاکانی گەلەکەمانن لە گەلی بۆتان بەم جۆرەیە.

هەروەها دەمەوێت شتێکی دیکە بخەمەڕوو؛ لە ساڵانی رابردوودا لە جزیر و هەزەخ هەندێک کەس سزادران. با کەسوکاری و خزمەکانی بنەماڵەی ئەو کەسانە باش بزانن کە ئێمە لەسەر بابەتەکە بڕیاری ناوەندیمان نەداوە. ئەو رووداوانە لە چوارچێوەی هەرێمیدا ئەنجامدراون و راوەستەشیان لەسەر دەکرێت. کاتێک ئەنجامەکان ئاشکرا بوون لە رێگەی نامەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکرێنەوە. ئێمە هەموو گەلی بۆتان وەک وڵاتپاڕێز و وەک هۆگری بزوتنەوەکەمان دەبینین. لەبەر ئەوە ئێمە خاوەنداری لە هەموو کەس دەکەین. لەو بڕوایەدام کە گەلەکەمان لە بۆتانیش بە گوێرەی مێژووی خۆی دەجوڵێتەوە و لەم سەردەمەدا کە گەلەکەمان لە بۆتانیش بە گوێرەی مێژووی خۆی دەجوڵێتەوە و لەم سەردەمەدا وەڵامی پێویست بە هەمووان دەداتەوە. بەم جۆرە لە هەڵبژاردنانەدا ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنێت. پەیوەست بەوە لەئێستاوە هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازم.

لە کۆتاییدا چیتر هەیە کە بتانەوێت باسی بکەن؟

لە چوارچێوەی پرسیارەکانتاندا من وەڵامی بابەتە پێویستەکانم دایەوە. بەڵام لەبەردەممان جەژنی رەمەزان هەیە. لەئێستاوە جەژنی رەمەزان لە هەموو گەلەکەمان، گەلانی هەرێمەکە و جیهانی ئیسلام پیرۆز دەکەم و هیوادارم جەژنی رەمەزان ببێتە مایەی چاکە و خۆشی، ئازادی و سەرکەوتن، هەروەها بە رێزەوە سڵاو لە هەموو گوێگران دەکەم.

هـ . ب