ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە پەیوەست بە هێرشە داگیرکارییان و بەرخۆدانی ٢٤ کاتژمێری کۆتای ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە بەردەوامی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەکات لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەستنیشان کراوە هەموو هێرشەکان بە بەرخۆدانی شەڕڤانان تێکشکێندراون.
بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:
"بەرەی بەندوای تشرین؛ سوپای تورکی داگیرکەر تەواوی شەوی شەممە/یەک شەممە بە تۆپهاوێژی قورس و گولە هاوەن دەورووبەری بەنداوی تشرینی تۆپباران کرد. هاوکات بە فڕۆکەی جەنگی و بێفڕۆکەوانیش بەسەر هەرێمەکەدا دەسووڕانەوە. لەو کاتەی چەتەکان لە ئامادەکارییدا بوون بۆسەر خاڵێکی هێزەکانمان لە گوندەواری باکووری بەندواوەکە، یەکنەکانی شەهید هاروون گورز لە گردبوونەوەی چەتەکان دا، لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا و چەندانی دیکەش بریندار بوون.
لە گوندی ئیمامەی بەرەی دێر حافر شەڕڤانان بەرپەچی هەوڵە هێرشبەرییەکانی چەتانیان دایەوە و لە ئەنجامدا چەتەیەک بریندار بوو.
بەرەی قەرەقۆزاق؛ هێزەکانمان لە دژی خاڵ و بارەگای داگیرکەران و چەتەکانیدا سێ چالاکی سەرکەووتوویان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ڕێژەیەکی زۆر لە چەتە بریندار بوو، بەڵام ژمارەیان دەستنیشان نەکراوە.
فڕۆکەی جەنگی دووژمن، ڕیزە هێرشێکی لە دژی گوندەکانی تینا، مەلحە، خەسەق، گۆڕەپانی سرین ئەنجام دا و زیانێکی زۆر بەر موڵک و ماڵی هاوڵاتییانی مەدەنی کەووت. هەروەها چەتە و داگیرکەران بە شێوەیەکی هەڕەمەکی گوندەکانی تینا، جادا، بیر حسۆ، خەسەق، دیکان، مەلحە، سینا، گردەکانی سێڤێ و قەرەقۆزاق بە تۆپهاوێژ، تانک، موشەک و هاوەن تۆپباران کرد. لە کۆیی ئەو گوندانەدا زیاد لە ٥٠ گولە تۆپییان بەرکەوت و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە.
لە تەواوی ڕۆژەکەدا فڕۆکەی جەنگی و بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئاسمانی کۆبانێ، عەین عیسا و گوندەوارەکانیاندا دەسووڕایەوە."