عومەر ئۆجالان: عەبدوڵا ئۆجالان وتی، "ئێمە لە قۆناغێکی مێژوویداین'
پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان باسی لەوەکرد کە رێبەر ئاپۆ وتویەتی، " قۆناغێکی مێژوویی لەبەردەمماندایە؛ ئێمە دەتوانین ئەو قۆناغە مێژووییە بگۆرین بە ئاشتییەکی شکۆمەندانە".
پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان باسی لەوەکرد کە رێبەر ئاپۆ وتویەتی، " قۆناغێکی مێژوویی لەبەردەمماندایە؛ ئێمە دەتوانین ئەو قۆناغە مێژووییە بگۆرین بە ئاشتییەکی شکۆمەندانە".
پەرلەمانتاری بازنەی رحای دەم پارتی عومەر ئۆجالان وردەکاری و زانیاری لەبارەی دیدارەکەی ٢٣ی تشرینی یەکەم لە ئیمراڵی لەگەڵ رێبەر ئاپۆ و وردەکاری پێشنیازەکان بۆ چارەسەری پرسی کوردی لە پەرلەمان ئاشکرا کرد.
عومەر ئۆجالان باسی لەوەکرد کە سوریا بە قۆناغێکی نوێدا تێپەڕدەبێت و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هێرشە داگیرکەرییەکان نیشاندا.
عومەر ئۆجالان زانیاری و وردەکاری دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆی بۆ یەکەمجار ئاشکرا کرد. عومەر ئۆجالان ئەوەی خستەڕوو کە رێبەر ئاپۆ لە دیدارەکەدا رێبەر ئاپۆ لە سوڵتان سەنجەرەوە تا مەلەکشا، لە ئیدریس بەدلیسیەوە یا یاڤوز سەلیم، لە عەبدولحەمیدخانەوە تا مستەفا کەمال پەیوەندییەکانی کورد- تورکی هەڵسەنگاندووە و وتی، "هاوپەیمانیەکانی کورد-تورکەکانی هەڵسەنگاند. ئەوەی هەڵسەنگاند کە کورد و تورک چۆن پێکەوە گەیشتنە ئەم ئاستە، پەیوەندی و ئەو کێشانەی ماوە ماوە روودەدەن ئەوانەی بە ئاشکرایی هەڵسەنگاند. پێشنیازی بۆ چارەسەری هەبوو. لەگەڵ ئەوەشدا وتی، 'ئێمە دەتوانین ئەو کێشەیە بە رێبازی دیالۆگ چارەسەر بکەین".
عومەر ئۆجالان باسی لەوەکرد کە لە دیدارەکەدا رێبەر ئاپۆ وتویەتی، "لەراستیدا ئێمە دەمانتوانی ساڵی ٢٠٠٠ کێشەکەمان چارەسەر بکردایە. ساڵی ١٩٩٩ش من وتم، خزمەت بە چارەسەری پرسی کورد-تورک دەکەم. لە ساڵی ٢٠٠٠یشدا من وتم، ئێستاش دەڵێم. بەڵام بابەتەکە بەلایەکی دیکەدا برا. وتیان، 'ئاپۆ بۆ ئەوەی خۆی رزگار بکات ئەوە دەکات'. ئێمە هێشتا لەو خاڵەداین، هێشتاش ئەو بابەتەی لە پەرلەمان قسەی لەبارەوە دەکرێت ئەمەیە. ساڵی ٢٠٢٤ە، هێشتاش شەڕە، ناچارەسەرییە".
عومەر ئۆجالان ئەوەی خستەڕوو کە ورەی رێبەر ئاپۆ زۆر باش بووە، پڕ هێز بووە، بە باشی ئاگاداری رۆژەڤ و بابەتە گەرمەکان بووە و بە ئاشکرا وتی، ئامادەیە لە پرسی چارەسەریدا دەستپێشخەری بگرێتە ئەستۆ. عومەر ئۆجالان بەم جۆرە بەردەوام بوو: "بەڕێز ئۆجالان وتی؛ 'بێگومان کاتێک لە پەیامەکانمدا باس لە هەلومەرج دەکەم، من باس لە هەلومەرجی کەسیی خۆم ناکەم. من بۆ هەلومەرجی کەسیی خۆم ناڵێم؛ من بۆ ئامادەکردن و رەخساندنی بارودۆخی چارەسەری دەڵێم. هەندێک رۆژنامەوان کە خۆیان وەک ' میدیای ئۆپۆزسیۆن' نیشان دەدەن وتەکان چەواشە دەکەن. هەندێکیش باس لە وڵاتانی سێهەم دەکەن، هەندێک باس لە وڵاتانی گەرنتیکار و هەندێکیش بە گوێرەی خۆیان هەڵسەنگاندنی جیاجیا دەکەن. بێگومان میدیای دەسەڵاتیش لەلای خۆیەوە هەوڵیدا ئەو دیدارە بەلارێدا ببەن، بەڵام پرسەکە جددییە. قۆناغێکی مێژوویی لەبەردەمماندایە؛ ئێمە دەتوانین لە لایەنی ئەرێنیەوە، لە لایەنی پۆزەتیڤەوە ئەو قۆناغ و پرۆسەیە بگۆڕین بۆ قۆناغێکی گەورەی ئاشتییەکی شکۆمەندانە. خۆی لە خۆیدا کەس نایەوێت لە سەرووی ئەوەوە بیر بکاتەوە".
عومەر ئۆجالان وەها درێژەی بەقسەکانیدا: "بێگومان لەسەر غەززەش قسەی کرد، هەروەها لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسرائیل قسەی کرد، سەبارەت بە کوردانی باشوور، ڕۆژئاوا و سوریا هەڵسەنگاندنی کرد، پێشنیارەکانی، پێشنیاری گونجاو و تێگەیشتوانە بوون. حکومەتی تورکیا یان دەسەڵاتدارانی تورکیا ئایا لەم پرسە نزیک دەبنەوە یان نا؟ هەوەها دەرفەتی بۆ دەڕەخسێنن یان نا؟ پرسەکە لێرەدا تا ڕادەیەک ڕاوەستاوە. سەبارەت بە ڕۆژئاوا قسەی کرد، بەدواداچوون بۆ دۆخی سوریا دەکات لە ڕێگەی چەند کەناڵێکی میدیاییەوە و لە ڕۆژەڤی خۆیدا دایناوە."
عومەر ئۆجالان لە درێژەی قسەکانیدا بەم شێوە وتی: "سەبارەت بە ئەرمەن و سوریانی و ئێزیدیەکان هەڵسەنگاندنی کرد. لە ڕاستیدا سەبارەت بە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵسەنگاندنی کرد. لە ڕوانگەی بەڕێز ئۆجالانەوە هەموو جیاوازییەکان بە دەوڵەمەندیەک دەبینێت. سەیرکەن ٥٠ ڕۆژ بەسەر ٢٣ی تشرینی یەکەمدا تێپەڕی. چوار ساڵ و نیو بەسەر دیداری پێشوودا تێپەڕی. چارەسەری بە ڕێبازی سەپاندنی گۆشەگیری و بە سیاسەتی تەسلیم کردن بەدەست نایەت. ئاماژەی بەوەشکرد، "زیانێکی زۆر ڕوویداوە و هێشتا مرۆڤەکان ژیانی خۆیان لەدەست دەدەن."
عومەر ئۆجالان هۆشداریدا لەوەی ئێستا گەلی کورد باوەڕی بە چارەسەری دیموکراتیک نەماوە و وتی: "لەلایەک دەیانەوێت باوەڕیان هەبێت، بەڵام لەلایەکی دیکەوە سەیری ڕۆژئاوا دەکەن و دەبینن بۆردومان دەکرێت. تیرۆر ئەنجام دەدرێن و بەم شێوەیە باوەڕیان بە چارەسەری نامێنێت. ئێمە وەک پارتیەک دەمانەوێت ڕۆڵێکی دیموکراتیک لەم خاکەدا ببینین. لە ڕاگەیاندنەکاندا قسە و باس هەیە. ئێمە لە چوارچێوەی سیاسەتی دیموکراتیک و لە چوارچێوەی دەستووردا سیاسەت دەکەین. هەروەها ڕێکخستنەکەی (پەکەکە) ڕایگەیاند کە تا کۆتایی پەیڕەوی بڕیارەکانی بەڕێز ئۆجالانین. بەڵام هەندێک لایەن هەوڵی ئاڵۆزکردنی دۆخەکە دەدەن."