لە ستراسبۆرگ دژ بە گۆشەگیری مانگرتنی بێوادە ڕێکدەخرێت
کەجەدەکەی ئەورووپا ڕایگەیاند: لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا دژ بە گۆشەگیری ئیمرالی مانگرتن لە خواردن بەشێوەی بێوادە ڕێکدەخرێت.
کەجەدەکەی ئەورووپا ڕایگەیاند: لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا دژ بە گۆشەگیری ئیمرالی مانگرتن لە خواردن بەشێوەی بێوادە ڕێکدەخرێت.
کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی کورد لە ئەوروپا-کەجەدەکە-ئە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: سبەینێ ۲شەممە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا مانگرتنی مانگرتن لە خواردن بەشێوەی بێوادە ڕێکدەخەن و مانگرتنەکەدا ١٨ کەس تێیدا بەشدارن و دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان و بۆ پشتیوانیکردنە لە مانگرتنەکەی پارلەمانتاری زیندانیکراوی هەدەپە کە ٤۰ ڕۆژی پڕکردەتەوە.
کەجەدەکەی ئەورووپا ،ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بۆ ئەوەی ڕێگە لە هێرشەکان بگیرێت لە هەر چوار پارچەی کوردستان، بۆ ئەوەی دەرگای گفتوگۆ و دیالۆگی ئاشتیانە بکرێتەوە کۆتایی بەو دۆخە ئاڵۆزە بێت لە ناوچەکە، پێویستە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان هەڵبگیرێت.
کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی کورد لە ئەوروپا باسی لەوەش کردووە، کە مانگرتن لە خواردنی لەیلا گوڤەن پێدەنێتە ٣٩ ڕۆژەوە و هەروەها مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی کورد لە زیندانەکانی تورکیا بەردەوامە، بۆیە ئەوانیش لە فەرەنسا مانگرتن لە خواردنی بێ کۆتایی ڕادەگەیەنن و دەیانەوێت کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجە و دەزگاکانی مافی مرۆڤ بێدەنگی بشکێنن.
کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی کورد لە ئەوروپا داواشی لە ئازادیخوازان کردوە کە زوڵمی ئەردۆغان قبوڵ نەکەن.
هـ.هـ