٣ ملیۆن واژۆ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد کۆکراوەتەوە

دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ڕایگەیاند لە کۆکردنەوەی واژۆ زیاتر لە ٣ ملیۆن واژۆ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆکراوەتەوە. کۆکردنەوەی واژۆکان تا ٤ی نیسان بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی ٩ی شوبات لە چوارچێوەی هەنگاوی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد"، دەستپێشخەری سوریا بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان، هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوەی دەستپێکرد.

جێی ئاماژەیە هەڵمەتەکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لەلایەن دانیشتووانی هەرێمەکەوە پێشوازی لێدەکرێت و ئەم هەڵمەتە تا ٤ی نیسان، بەردەوام دەبێت.

دەستپێشخەریەکە ڕایگەیاندووە ئامانجەکەیان ٣ ملیۆن واژۆ بووە و دەڵێت، لە ئێستا ٣ملیۆن و ١٧ هەزار واژۆ وەرگیراوە. واژۆەکان لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، حەلەب، حەما، حمس و دیمەشق کۆکراونەتەوە."

دەستپێشخەرییەکە ڕوونیکردەوە کە نامە بۆ ڕێکخراوە یاسایی و تەندروستییەکان دەنێرن و ڕایگەیاند کە ئەوان بە ناوی دامەزراوە و ڕێکخراو و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمەکەوە نامەیان کۆکردۆتەوە بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن و هەروەها داواکارییەکان بۆ ١٢ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وەک ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ ۆوچ، لیژنەی سی پی تی ئەوروپا، لێبوردنی نێودەوڵەتی، پەرلەمانی ئەوروپا، نووسینگەی داواکاری گشتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، دادگای نێودەوڵەتی، پزیشکانی بێ سنوور، ڕێکخراوی تەندروستی نەتەوە یەکگرتووەکان (WHO) و کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەوانە دەکەن.