بە هەزاران بنەماڵەی حەماس لە عەفرین نیشتەجێکران

بە هەزاران بنەماڵەی حەماس لە عەفرین، جەرابلۆس و باب کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون، نیشتەجێکران.

دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی باکوور-رۆژهەڵاتی سوریا کە داگیریکردوون و تاوانی شەڕیان تێدا ئەنجام دەدات، پلانی گۆڕینی دیموگرافیای بە چڕی خستووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

لە شەڕی ئیسرائیل و حەماسدا کە ٧ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر دەستیپێکرد، بە هەزاران کەس لە غەززە کوژران و بە دەیان هەزار کەسیش لە زێدی خۆیان ئاوارەبوون. لە چوارچێوەی پلانی رەش و تاریک لە دژی هەرێمەکە، هێزە هەژمونخوازەکان و چەتە هاوکارەکانیان لە هەرێمەکە، بە گوێرەی بەرژەوەندییە سیاسی و ئابووریەکانیان گەل دەکەنە قوربانی. وێڕای تاوانە بەردەوامەکانیان، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گەلی هەرێمەکە کۆچبەر دەکەن. دەوڵەتی تورکیش بە هەزاران بنەماڵەی ئەندامانی حەماس لە غەززەوە دەگوازێتەوە بۆ هەرێمەکانی وەک عەفرین، جەرابلۆس و باب.

بە هاوکاری تورکیا-قەتەر و حەماس

ئاشکرابوو کە دەوڵەتی تورک، قەتەر و حەماس پلانیان داناوە ٢٥٠ هەزار لە دانیشتوانی غەززە لە هەرێمە داگیرکراوەکان، لە باکوری کوردستان و لە ناوچەکانی قوبرس کە لە ژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورکدان نیشتەجێ بکەن.

زیاتر لە چوار هەزار خێمە هەڵدراون

زانیارییەکان لە بارەی ئەو بنەماڵانەی حەماس کە هێنراون بۆ هەرێمەکە بەم جۆرەیە:

لە کەمپێک کە بۆ ئەندامانی حەماس لە گوندی جەمەلێی ناوچەی جندرێسی عەفرین، لە ژێر چاودێری دەزگای هەواڵگری نەتەوەیی تورک (میت)دا زیاتر لە ٤ هەزار خێمە و خانوو ئامادەکراون. دروستکردنی کەمپەکە بەردەوامە و لە سێ بەش پێکدێت. چەتەکانی فەیلەق شام بە سەرپەرشتی میت کەمپەکە بەڕێوەدەبەن.

لە ١٧ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبردا زیاتر لە ٧٥ بنەماڵەی چەتەکان کە چەندین بنەماڵەی حەماسیشیان تێدایە، گواسترانەوە بۆ ناوچەکە تاکو لە کەمپی گوندی چەقەلای ناوچەی شیێی عەفرین لە ژێر چاودێری چەتەکانی ئەل ئەمرات نیشتەجێ بکرێن. بە سەدان بنەماڵەی حەماسیەکان لەو خێمانەدا نیشتەجێکراون.

لە ١٩ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەردا لە سەرەتای شەڕی حەماس و ئیسرائیلدا دەوڵەتی تورک بە هەماهەنگی لەگەڵ کوەیت، قەتەر، ئیخوان موسلمین و حەماس بە دەیان بنەماڵەی ئەندامانی حەماسی لە غەززەوە گواستەوە بۆ ناوچەی جندرێس. ٧٥ بنەماڵە لە ژێر چاودێری ئۆتۆمبێلی  زرێپۆشی دەوڵەتی تورکدا هێنرانە کەمپی دێر بەلوتی جندرێس. هەروەها ١٥٠ خێمە لە کەمپەکەدا هەڵدران.

لە کۆتایی مانگی تشرینی دوەم/ نۆڤەمبریشدا لە باب کە لە ژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدایە، بە هەمان شێوە خێمە هەڵدران و زیاتر لە ١٥٠ بنەماڵەی حەماس تیایدا نیشتەجێکران.

راگەیندرا کە پاڵپشتی دارایی کەمپەکان لە ئەستۆی رێکخراوە سێبەرەکانی میت وەک؛ دەستە سپیەکان، ئەهەهە و هەروەها کۆمەڵەی ژیانی سکۆمەندانەی فەلەستینە، کە موساد ئیسرائیلی بەڕێوەی دەبات.

هـ . ب