بە دیمەن

بە یاری ئەنگوستیلە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەهێزتر دەبن

یاری ئەنگوستیلە کە هەستی یەکگرتوویی و پێکەوەبوون بەهێز دەکات، هاوکات پەیوەندیی کۆمەڵایەتیش بەهێزتر دەکات و لەناو دانیشتوانی شاری دێریک-دا بۆ کات بەسەربردن لە گەڵ یەکتر زۆر جار ئەنجام دەدرێت.

یاری ئەنگوستیلە

یاری ئەنگوستیلە لە گوندی جارۆدی شاری دێرک لە ڕۆژئاوا، یارییەکە کاراکتەری دێرینەی هەیە. گوندەکە لە ٤٥ ماڵ پێکدێت کە ٢٠٠ کەسی تێدا دەژیت. ئەم گوندە لە ڕێگەی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە بژێوی ژیانی دابین دەکات. سیستەمی کۆمۆن بۆ ئەوان وەک پێویستیەکە بۆیە بەهوشیارییەوە خۆیان بەڕێوەدەبەن. لە گوندەکە قوتابخانە بۆ ٥٠ قوتابی دابین کراوە و خوێندن تا پۆلی شەشەم بەردەوام دەبێت. گوندی جەرۆدی خاوەنی کەلتوور و مێژوویەکی دەوڵەمەندە، یەکێک لەو شتانەی کە زۆربەی خەڵکی بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، یاری ئەنگوستیلەیە.

ئەم یارییە بە ٢ دەستە ئەنجام دەدرێت، هەر دەستەیەک١٠ یاریزانی دەبێت. لە هەردوو دەستەکەدا بەئەزموونترین کەسیان بە ناوی "پیرک" هەڵدەبژێردرێت و یارییەکە بەڕێوە دەبات و دادپەروەری دەکات. پیرک بە نهێنی ئەنگوستیلەکە دەداتە ئەندامێکی لە دەستەکان، یاریزانی دەستەی بەرامبەر هەوڵ دەدەن بزانن ئەنگوستیلەکە بە کێ دراوە. هەروەها یاریزانان بەردەوام پێکەوە پێشبینی دەکەن بۆ دۆزینەوەی ئەنگوستیلەکە. بە پێی هەر پێشبینییەکی دروست خاڵ بەدەست دەخەن.

پێدانی میراتی کەلتووری بە نەوەی نوێ

  لە ڕێگەی ئەم یارییەکەوە هەم کاتێکی خۆش بەسەر دەچێت و هەم نەریتە دەپارێزرێت. بۆیە وەک میراتێک کەلتوورەکە دەگوازرێتەوە بۆ نەوە نوێیەکان. لەم یارییەدا هەموو چین و توێژەکان دەتوانن بەشداری تێدا بکەن بەبێ جیاوازی، ئەم یارییە هونەری بیرکردنەوەی ستراتیژی بەهێز دەکات، لە یارییەکە کە، ٢٠ خول دەخایەنێت، هەر تێمێک بیستەمین سەرکەوتنی بەدەستهێنابێ خەڵاتی پێدەدرێت.

بە هۆی یاری ئەنگوستیلەوە خەڵک لە یەکتر نزیک دەبنەوە و تێگەیشتنی هاوبەش زیاتر دەکات. هەروەها هاوسۆزی بۆ سەرکەوتنی کاری بەکۆمەڵ پێش دەخات و پێویستی پشتگیری بۆ سەرکەوتنی هاوبەش پەرە دەدات. ئەم یارییە هۆکارێکە خەڵکی جەرودی لە دەوری یەکتر کۆببنەوە و پشتیوانی خۆیان بەهێزتر بکەن.