دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شەهبا تۆپباران دەکات

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شەهبا و عەفرین تۆپباران دەکات، لە ئەنجامی هێرشەکەدا لە گوندی شەعالەی شەهبا بنەماڵەیەکی سێ کەسی برینداربوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شەعالە و عەین دەقنە و بێلونیە و مەنخ و نەعرەبیە و تەل عەنەب و ئوم ئەلعەبد لە شەهبا و گوندی شوارغەی ناوچەی شەرای تۆپباران کرد.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا لە گوندی شەعالە لە هەمان خێزاندا سێ کەس بە ناوەکانی محەمەد مستەفا (٥٠ ساڵ) و ئەمینە بلێج (٤٥ ساڵ) و ڕۆسلین مستەفا (١٦ ساڵ) بریندار بوون. لە گوندەکانی تریش زیانی مادی هەبوون.

هەروەها دەوڵەتی داگیرکەری تورک بنکەکانی سوپای حکومەتی شام لە گوندەکانی شۆغانکەی سەر بە شێراوای تۆپباران کرد.