دەوڵەتی تورک دوو کەسی رفاند، ١٢ کەسیشی بەرەو زیندانی جیاجیا دوورخستەوە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین دوو کەسی دیکەی رفاند و ١٢ کەسی کە بە شێوەی نایاسایی رفاندبوو، بەرەو زیندانی جیاجیا دوورخستەوە.

بە گوێرەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی عەفرین هاووڵاتیەکی بە ناوی سوبحی حسێن خەڵکی گوندی کانی گەورکی عەفرین ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە جەرابلۆس لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە رفێندراوە. راگەیەندرا کە چەتەکان بۆ ئازادکردنی حسێن وەک فیدیە داوای ٥ هەزار دۆلاریان کردووە.

راگەیەندرا کە ٣ی کانونی یەکەم دەزگای هەواڵگری تورک لە عەفرین هاوڵاتیەکی بە ناوی حەنان عابدین حەسەن تەمەن ٣٨ ساڵی لە گوندی کەفەردەلی سەر بە ناوچەی جندرێس رفاندووە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، کە ٧ی کانونی یەکەم لە زیندانی کەفەرجانێی عەفرین ١٢ کەس کە سیانیان ژنن، بەرەو زیندانەکانی تورکیا دوورخراونەتەوە.

هـ . ب