مینە کاراکاش: لە دژیی سیاسەتی تواندنەوە پێویستە زمانی کوردیی بەکاربهێنین

هاوگووتەبێژی ئەنستیتۆی زمانی کوردی ئامەد مینە کاراکاش ئەوەی دەستنیشانکرد بۆ بەتاڵکردنەوەی سیاسەتی تواندنەوەی دژ بە کورد، پێویستە لە هەموو جێگایەک بە زمانی کوردی قسەکەین.

هاوگووتەبێژی ئەنستیتۆی زمانی کوردی ئامەد مینە کاراکاش باسی لەوەکرد بۆ لەناوبردنی زمانی کوردی چەندین ساڵە سیاسەتی تواندنەوە و ئەسیملاسیۆن بەڕیوەدەبرێت و بانگەوازی بۆ بەرخۆدان کرد لە پێناو زمانی کوردیدا.

لە هەموو ڕوویەکەوە هێرشەکان بەرامبەر بەکارهێنانی زمانی کوردی ئەنجام دەدرێت. ئەو کەسانەی کە بەکوردی قسەدەکەن دبنە ئامانجی هێرشی نەژادپەرستان، ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی وەشانی کوردی دەکرێت، بەرامبەر بەم بەڕێوەبردنی سیاسەتی تواندنەوە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەڕێوەدەبرێت، تێکۆشان بەڕیوەدەبرێت.

هاوگووتەبێژی ئەنستیتۆی کوردی زمانی کوردی ئامەد مینە کاراکاش لەم بارەیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و وتی: "سیاسەتی تواندنەوە لە دژی زمانی کوردی سەدان ساڵە بەردەوامی هەیە. لە دوای ساڵی ٢٠١٦ەوە دامەزراوە پەروەردەییە کوردییەکان دەستیان بەسەرداگیراوە، بۆیە لە ئێستادا بەکار‌هێنانی زمانی کوردی زۆر کەمبووەتەوە، ئەم سیاسەتەیش سەدان ساڵە بەڕێوەدەبرێت. ئامانجی ئەم سیاسەتە بۆ بێ ناسنامەکردنی زمانی کوردییە. بۆ بێ چاندکردنی کوردانە، چونکە کوردان هەرچەندە لە زمانی کوردی دوورکەوێتەوە ئەوەندەش لە چاندی کوردی دووردەکەوێتەوە. وەک ڕێکخراوە چاندی و زمانییەکان چەندین ساڵە لەم ڕووەوە کاردەکەین. ئامانجمان ئەوەیە زمانی کوردی بکەین بە زمانی پەرەوەردەیی و وەک زمانێکی فەرمی لە تورکیادا بەکاربهێنرێت. چونکە تا نەبێتە زمانی پەرەوەردە و فەرمی ئەوە زۆر زەحمەتە پارێزگاری لە مانەوەی زمانی کوردی بکەین."

خاوەنداری لە زمانی کوردی بکەین

مینە کاراکاش ئاماژەی بەوەدا بۆ زیندووڕاگرتن و بڵاوکردنەوەی زمانی کوردی پێویستە هەموو کارێک بکەین و وتی: "پێویستە لە توێژینەوەکان، لە ماڵ لە کار و لە هەموو جێگایەک زمانی کوردی بەرکاربهێنین. پێویستە لەماڵەوە لەگەڵ منداڵەکانماندا بە کوردی قسەکەین. منداڵیک بەزمانی دایکی خۆی پەرەوەردە نەکرێت، هیچ کاتێک ناتوانێت لە ژیاندا سەرکەوتوبێت. ئەمە لە ڕووی زانستییەوە سەلمێنراوە. بۆیە پێویستە خاوەنداری لە زمانی خۆمان بکەین. لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیانیدا بە زمانی کوردی قسەکەین."