لە ئەرفورت داگیرکارییەکان شەرمەزارکران
لە شاری ئەرفورتی ئەڵمانیا کوردان و دۆستەکانیان ڕپێوانێکیان لەدژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجمام دا.
لە شاری ئەرفورتی ئەڵمانیا کوردان و دۆستەکانیان ڕپێوانێکیان لەدژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجمام دا.
ڕۆژی سێشەممە کوردستانیان و Women Defend Rojava-Jena لە شاری ئەرفروت ڕێپێوانێکییان ئەنجام دا. لە چالاکیەکدا ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە و ناڕازیبوون بەرابمەر بە داگیرکارییەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ داگیرکاری لەسەر باشووری کوردستان نیشاندرا.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەڵکوتانە سەر میدیایی کوردی شەرمەزارکرا و وتییان: "سیاسەتی تاوانبارکردنی کوردان لە ئەوروپا شەرمەزاردەکەین. هەوڵەدەدەن بەم هێرشانە دەنگی چاپەمەنی ئازاد ببڕن، بۆیە ڕایدەگەیەنین هەرچی دەبیت باببێت، دەنگمان هەڵدەبڕین و لە تێکۆشانی خۆمان بەردەوام دەبین."
ڕێپیوانەکە بە درووشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی زیندانیان"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایهات.