شەریک: چینی کرێکار دەبێت بەرامبەر بە شەڕ بوەستێتەوە

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک ئەوەی خستەڕوو، ئەو هەژمونگەرایەی لەسەر چەوساندنەوە دامەزراوە، سەرچاوەی سەرەکی شەڕ لە کوردستانە و ئەوەی خستەڕوو کە کرێکار و رەنجدەران دەبێت لە دژی شەڕ تێبکۆشن.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک لەبارەی ١ی ئایارەوە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

جەمال شەریک ئەوەی خستەڕوو، کە کرێکار  و رەنجدەرانی تورکیا و کوردستان زۆر جار نیشانیانداوە کە ١ی ئایار جەژنێکی ئاسایی نییە، وێنای تێکۆشانی سەرکەوتنە و وتی، "سەرباری هێرشەکانی سەردەستان، هێزە دەسەڵاتدارەکان، هێزە میلیشیاییەکانیان و هێزە فاشیستیە فەرمییەکان، کرێکاران و رەنجدەران ئەوەیان گەیاندە سەرکەوتن. لە ئەنجامی ئەو هەڵوێستە بە بڕیار و رێکخراوەدا پێداگرییان لە تێکۆشاندا کرد و هێزە کۆلۆنیالیست و باڵادەستەکانیان ناچار بە پاشەکشێ کرد".

جەمال شەریک ئەوەی خستەڕوو، کە لەم سەردەمەشدا بۆ پاراستنی رۆح و جەوهەری شۆڕشگێڕیی ١ی ئایار دەبێت ئەوە بە بنەما بگیرێت و وتی، "دەبێت ببنە بەرگریکار و بەڕێوەبەرانی چالاکی تێکۆشانی ئازادی رەنج. بێگومان مەبەست لە ئازادکردنی رەنج دەبێت بە دروستی درکی پێبکرێت. مەبەست لەوە ئەوەیە کە کۆتایی بە هەژموونگەرایی و کۆلۆنیالیزم لەسەر رەنج بدرێت. دەبێت راست دەستنیشان بکرێت کە تێکۆشانی رەنج دەبێت بنەڕەتی و بنچینەیی بێت. لەم چوارچێوەدا تا ئەو کاتەی کە داگیرکەری سەر رەنج و ئەو یەکدەستی وهەژمونەی لەسەر داگیرکەرکردنی رەنج بونیادنراوە لەبەریەک هەڵنەوەشێتەوە، هەرگیز رەنج ئازاد نابێت. مامەڵە و نزیکایەتی دەبێت لە سەر ئەو بنەمایە بێت. دەبێت بزانرێت تەنیا داوا و نزیکایەتی وەک زیادکردنی مووچە و بەرفراوانکردنی مافەکان، نزیکایەتیەکە لە چوارچێوەی سنورەکانی سیستمی تاڵان و داگیرکەریدایە، رەوایەتیدانە بە تاڵان وداگیرکەری".

جەمال شەریک رایگەیاند، کە سیاسەت، مەیل و مامەڵەیەک کە ئەمرۆ لە بەردەم رەنجدەر و کرێکاران گەورەترین ئاستەنگە، ئەوەی تێکۆشانی رەنج و کرێکاران دەستنیشان دەکات و بەرتەسکی دەکاتەوە لە سەر ئەو بنەمایەیە و وتی، "بە هەموو جۆرە رێگە و رێبازێک، بە پەردەپۆشکردنی لایەنی سیاسی و ئایدۆلۆژیک، بە سوککردنی تێکۆشانی کرێکار و رەنجدەران و نیشاندانی ئەو تێکۆشانە تەنیا بۆ تێرکردنی سکی خۆیان، دەخوازرێت کە کرێکاران، رەنجدەران وەک پارچەیەک لە سیستمی کۆلۆنیالیزم نیشان بدرێن. بۆ ئەوەی ئەمە بکرێت هەموو جۆرە دەرفەتەکانی دەوڵەت بەکاردەهێنرێن. هەروەها دەتوانرێت بوترێت ئەمڕۆ لە تورکیا ئەوەی دەخوازرێت باڵادەست و کاریگەر بکرێت ئەو مامەڵە و بیرکردنەوەیە. سەندیکا زەردەکانی ئەمڕۆ ئەوەیان بۆ خۆیان کردووەتە پاساوی مانەوە، راهاتنی گەلی هەژاریان لە گەڵ برسێتی بۆ خۆیان بە بنەما گرتووە و گۆڕدراون بۆ بەردەست و بەڵێندەری لاوەکی سیستم، بوونە ئەو رێکخراوانەی کە هێز لە دەستی خۆیانەوە دەهێڵنەوە. لەبەر ئەوە تێکۆشانی ئازادکردنی رەنج لە هەمان کاتدا دەبێت لە دژی سەندیکاکاری زەردیش ئەنجام بدرێت، کە بەگەمە بە وشیاری کرێکار و رەنجدەران دەکات و هەوڵ دەدات ئەوان بکاتە پارچەیەک لە سیستمی کۆلۆنیالیزم و تاڵانکاری".

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک ئەوەشی دەستنیشان کرد کە تێکۆشانی ئازادکردنی رەنج بێگومان تەنیا بەم جۆرە نییە و وتی، "یەکدەستیەک کە لە تورکیا و کوردستان لەسەر مافخواردن و سیستمی کۆلۆنیالیستی و تاڵان بونیادنراوە، سەرچاوەی بنچینەیی شەڕی چەپەڵی تایبەت و قڕکەر لە کوردستان. ئەو هەژمون و یەکدەستەییە لە هەمان کات وەک زنجیرێکە کە دەست و ملی کرێکاران و رەنجدەرانی بەستووەتەوە. بۆ رزگارکردن لەو زنجیرە دەبێت ئەو یەکدەستی و هەژموونە بە دڵنیاییەوە تێکبشکێندرێت. ئەوەش بە بەشداربوون لە ناو تێکۆشان لە دژی شەڕی چەپەڵ- تایبەتی فاشیست، کۆلۆنیالیست، قڕکەر لە کوردستان دەبێت. ئەگەر ئەو سەرچاوە وشکبکرێت ئەوە ئاستەنگی هەرە گەورەیە لە بەردەم ئازادکردنی رەنج هەڵدەگیرێت.

هەربۆیە رژانە شەقام و گۆڕەپانەکان لە ١ی ئایاردا و ئەو کارانە دەبێت بکرێن پێویستە بە گوێرەی ئەوە بکرێت. تێکۆشانی ئازادکردنی رەنج دەبێت لە تێکۆشان لە دژی شەڕی چەپەڵی کۆلۆنیالیستی تاڵانکاری و قڕکەری لە کوردستان دانەبڕێت، نەریتی ١ی ئایار پارێزگاری لێبکرێت و نەریتی تێکۆشان وێنا بکرێت. گۆڕەپانەکانی ١ی ئایاریش بە دروشمەکان لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت بهەژێندرێن.

جەمیل شەریک ئەوەی خستەڕوو کە شۆڕشی کوردستان شۆڕشێکی ئینترناسیۆناڵە و دەستنیشانی کرد کە کۆلۆنیالیزم لە کوردستان هەم لە ئاستی نێونەتەوەیی و هەمیش لە ناو دەوڵەتان ئاماژەیەکە بۆ ئەو راستیە.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە جەمال شەریک ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان بە قۆناغێکی یەکجار هەستیار و مێژووییدا تێپەڕ دەبن و وتی، "شەڕی جیهانی سێهەم هەندێکی ماوە کە ٣٤ەمین ساڵەی پڕ بکاتەوە. لەناو ئەو شەڕەدا لەسەر ئەنجامی ئەم قۆناغە هەستیارە ژمارەی پرسیارەکان زیاتر دەبن. بێگومان لەناو ئەو پرسیارانەدا گرنگترین و سەرنجڕاکێشترینەکانیان پەیوەستە بە کرێکاران، رەنجدەران، گەلان، ژنان و گەنجان.  لەبەر ئەوەی لە دەرەوەی لایەنەکانی شەڕی جیهانی سێهەم نوێنەرایەتی ئەوان دەکات. نەک هەر ئەوە دەکەن، هەروەها لە بەرامبەر لایەنەکانی شەڕی جیهانی سێهەم ئەوان جێگرەوەی خۆیان دەخوڵقێنن و ئەرکەکانی خۆیان دەستنیشان دەکەن. ئەوەس ئەرک و بەرپرسیارێتیەکە لە ئاستی مێژووییدا. زۆر گرنگە کە لە ١ی ئایاردا ئەو ئەرکە دیاریبکرێت و جێبەجێ بکرێت. رێبەر ئاپۆ کە رێبەری نێونەتەوەییە بە پاڕادایمی خۆی رێگەکە نیشان دەدات. ئەو هەڵمەتەی بە دروشمی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد' لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکردووە، هێز بەوە دەبەخشێت.

لە پرۆسەیەکی بەو جۆرەدا پێشوازیکردن لە ١ ی ئایار زۆر واتادار و جیاوازە. رەنجدەران، کرێکاران، ژنان، گەنجان، گەلانی کوردستان و تورکیا لە ١٥ی شوبات، ٨ی ئادار، ٢١ی ئادار، هەڵبژردنی خۆجێیی ٣١ی ئادار و ٤ی نیساندا بە هەڵوێست و پێداگریی شۆڕشگێڕانی خۆیان دەریانخست کە ١ی ئایار لە هەموو کات زیاتر بە شێوەی شکۆمەندانە پێشوازی بکەن و گۆڕەپانەکان پڕبکەنەوە.

بەو بڕوایەی کە ١ی ئایار بە جۆش و خرۆشی لەم جۆرە پێشوازی لێبکرێت، ١ی ئایار لەسەرەتاوە لە رێبەر ئاپۆ، لە کرێکاران و رەنجدەران، لە گەلانمان و هەموو گەلانی بندەست، لە کرێکار و رەنجدەرانی ستەملێکرا پیرۆز دەکەم".

جەمال شەریک لە کۆتایی قسەکانیدا شەهیدانی مانگی ئایاری بە رێز و پێزانینەوە بە بیرهێنایەوە.

هـ . ب