'فکری ڕێبەر ئاپۆ عەرشی دەسەڵاتداری و هەژمونگەرایی هەژاند'

شەڕڤان موسلیم گوتی: "هەر وەک چۆن ئیبراهیم خەلیل عەرشی نەمرودی هەژاند، فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیش عەرشی دەسەڵاتدارێتی و هەژمونگەرایی هەژاند. پێویستە هەموو گەلانی ئازادیخواز ڕاپەڕن تا ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەربکەن".

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ەوە لە ڕێگەیی پیلانگێڕییەکەی نێونەتەوەییەوە دیلکراوە، بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لە ژێر گۆشەگیرییەکی قورسی ئیمراڵیدایە.

هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ شەڕڤان مسلم پیلانگێڕی نێونەتەوەی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەمەزارکرد و وتی: "پیلانگێڕی سەر ڕێبەر ئاپۆ، پێلانگێڕییە لەسەر گەلی کورد و هەموو گەلانی ئازادیخواز. ئامانجی پیلانگێرییەکە زۆر بەرفراوانە. پیلانگێڕان خواستیان لە پیلانگێڕیی درێژەدانە بە دەسەڵاتی پیاوسالاری و کۆتاییهێنانە بە پارادایمی مۆدێرنێتەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆیە".

'فکری ڕێبەر ئاپۆ بە مانای کۆتایی دەسەڵاتداری فاشیستە'

شەڕڤان مسلم ئەوەی دەرخست، فکری ڕێبەر ئاپۆ فکر و فەلسەفەی ژیانەوەیە و وتی: "فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی فکری دەسەڵاتداری سەردەستە، سەنتێز و ڕامانێکی نوێیە. فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بە مانای کۆتایهێنانی دەسەڵاتداری فاشیست دێت. دەوڵەتانی دەسەڵاتداری هەژمونخواز ناتوانن بەرامبەر بە فکری ڕێبەر ئاپۆ درێژە بەخۆیان بدەن، ئەمەش بووە بە ترسێکی کوشندە بۆیان".

'ڕێبەر ئاپۆ، ڕووی بۆگەنی هەژموونخوازی پیشاندا'

شەڕڤان مسلم ئاماژەی بەوەدا ڕیبەر ئاپۆ لە لایەن دەوڵەتانی هەژموونخوازەوە تەنها وەک شۆڕشگێڕێک تەماشا ناکرێت، فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گەورەیە، فکر و فەلسەفەیەکی لەو شێوەیە کە لە دژی ڕەگەز پەرستی یە و وتی: "بابەتی نوێ فکر و ئازادکردنی نەتەوەی، بۆ دەوڵەتانی هەژموونخواز بە مانای کۆتایهێنانی ئەوان دێت. ڕێبەر ئاپۆ لە سەردەمی نوێدا بە شیکردنەوە مێژوویەکانی ڕووی بۆگەنی هەژموونخوازی دەرخست. ڕێبەر ئاپۆ بەفکری خۆی توانی سیستەمی هەژموونپەرستی ٥ هەزار ساڵە لە ناوبەرێ".

شەڕڤان مسلم لە دێژەی قسەکانیدا باسی لە پێویستی فکر و فەلسەفەی ڕیبەر ئاپۆ کرد و داوای ئازادی جەستەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیکرد و بەم شێوە درێژەی پێدا: "لە هەموو سەردەمێکدا فکر و فەلسەفەیەک دەردەکەوێ و لە ئاستی مێژووی و کۆمەڵایەتیدا دەبێتە وەلام دەرەوەی پێویستیەکانی ئەو کۆمەڵگایە. دەرکەوتنی فکر و فەلسەفە و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆش بۆ کۆمەڵگایی ئێستا زەرورەتێکی مێژووی بوو و وەڵام دەرەوەی چاوەڕوانیەکانی کۆمەڵگایە. بۆیە بوو بە شۆڕشێکی فکری و فەلسەفی لە ئاستی ژیانی و کۆمەڵگادا و تابێت لەسەر بنەمایی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک ئەم شۆڕشە جێگیرتر و بەرفراونتر دەبێت. لە ئێستادا لە چەندین زانکۆدا فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەخوێنرێتەوە. لە ئێستادا فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لەناو هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا لە ئاستی پراکتیکی کۆمەڵگادایە و جێبەجێ دەکرێت. لە ناوکۆمەڵگاشدا چەندین نەتەوەی جیاواز باوەڕداری جیاوازی تێدایە".