بەهۆی ڕووماڵکردنی توندوتیژی پۆلیسەوە، ڕۆژنامەوانێک دەستبەسەرکرا
پەیامنێری هەواڵی سیاسی، ئەکیم وەیسئۆغلو لە ئیستەنبوڵ توندوتیژی پۆلیسی گواستەوە، بەو هۆیەوە خۆی و هاوڕێکەی دەستبەسەرکران.
پەیامنێری هەواڵی سیاسی، ئەکیم وەیسئۆغلو لە ئیستەنبوڵ توندوتیژی پۆلیسی گواستەوە، بەو هۆیەوە خۆی و هاوڕێکەی دەستبەسەرکران.
لە وێستگەی میترۆی مەجیدیکۆ لە ناوچەی شیشلی ئیستەنبوڵ، پۆلیس بەشێوەیەکی دڕندانە لە ژنە پەنابەرێکیان دا و دەسبەسەریان کرد. لەوکاتەدا پەیامنێری هەواڵی سیاسی، ئەکیم وەیسئۆغلو توندوتیژی پۆلیسی ڕووماڵکرد، سەرەتا هەوڵدرا ڕێگەی لێ بگیرێت، پاشان خۆی و هاوڕێکەی دەستبەسەرکران.
پاشان خۆی و هاوڕێکەی برانە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شیشلی و بە "ڕێگری لە ئەرک" و "پێشێلکردنی ژیانی تایبەت" تۆمەتبارکراون.
چاوەڕوان دەکرێت بەم هۆیەوە ئیفادەیان لێ وەربگیرێت.