خەباتی چاندی و هونەری کوردی لە فیستیڤاڵی بەهارەیی درانسی ناسێندرا

لە هەرێمی درانسی پاریس خەباتی چاندی، هونەری و سیاسی کوردی لە فیستیڤاڵی بەهارەدا نمایشکرا و ناسێندرا. فیستیڤاڵەکە لەلایەن شارەوانییەوە ڕێکخرابوو.

ڤیستیڤاڵی بەهار

لە فیستیڤاڵەکدا بە پێشەنگایەتی تەڤ-چاندی فەرەنسا چاند و هونەری کوردی بە بەشداربووان ناسێندرا.

لە فیستیڤاڵەکەدا  چاند و هونەری کوردی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"دا ژیاننمانە، پەرتووک و ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسێندرا و پەیوەست بە هەنگاوەکەوە ڕوونکردنەوە بۆ بەشداربووان درا و باس لە گرنگی هەڵمەتەکە کرا.

لە ڕۆژانی پێشوودا، دەستبە سەر ناوەندی کۆمەڵەی درانجی و ماڵی وڵاتپارێزاندا گیرا و هەشت چالاکوان دەستبەسەرکرابوون. دواتر لە ٢٧ی نیساندا لە ڕێگەیی دادگاوە ئازادکران.

کوردان لە فیستیڤاڵەکەدا ناڕازیبوونی خۆیان دەربارەی 'تاوانبارکردنی کوردان' لە ئەوروپا پیشاندا و پەیمایی 'ئێمە لێرەین'نیان دا.

فیستیڤاڵەکە بە نمایشکردنی جل و بەرگە هەرێمییە کوردییەکان و مۆسیقایی هەرێمی کوردان بە کۆتایهات.