گەلی عەفرین: دەبێت هەموو کەسێک لە دژی گۆشەگیری بوەستێتەوە

گەلی عەفرین بە بۆنەی ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتەوە، ئاماژەیان بەوەدا بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی هەتا مردن تێدەکۆشن.

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلی عەفرین باسیان لەوەکرد، کە ڕێبەری گەلی کورد لەبەر گەلەکی لە زینداندایە، بۆیە هەتا مردن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین.هەروەها ئاماژەیان بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەمانایی ژیان دێت، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک بۆ ئازادی ژیانی خەبات بکات.

'بە ڕوحی ئاپۆییەوە پیلانگێڕی تێک دەشکێنین'

دایکێک بەناوی سورەیە حەبەش وتی: "هەموو کاتێک ڕێبەرمان لە بیر و خەیاڵدایە. ڕێبەر بۆ ئێمە ڕێگەی جیهانە. ڕۆحی دەدا بە هەموو شتێک و بە گوێرەی ئەویش ڕۆحی ئێمە زیندوە. دەبێت پیلانگێڕی نێونەتەوەی هەڵوەشێتەوە. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەربێت. بوونی ئێمە لەسەر ئەم خاکە یەکێتی  و حەزکرنی ئێمەیە، لەبەر ئەوە بەم یەکێتییە و بە ڕۆحی ئاپۆییەوە پیلانگێڕیی تێک دەشکێنین".

'چارەسەر پارادایمی ڕێبەر ئاپۆیە'

هێڤین رەشید باسی لەوەکرد کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژیان دەئافرێنێت و وتی: "بەڕاستی ڕێبەر ئاپۆ مانا دەدات بە هەموو شێکی زیندو و نازیندو. بۆیە دەبێت ئێمەش لە خۆماندا مانا بدەین بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە مێژووە.  بەو زانست و فەلسەفەیی پێشکەشی ئێمەی کردوە دەتوانین لە هەموو ڕوداێکی ئەم جیهانە تێبگەین و شیبکەینەوە. ڕێبەر ئاپۆ وایکرد وەک ژنان زنجیری کۆلایەتی ببپچڕێنین، لەسەر ئەم بنەمایە هەنگاوی گەورەمان بۆ ژیانی ئازاد هاویشت. دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆین و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەرە بۆ هەموو کێشە و قەیرانەکان".

'بە ناسینی فکری ڕێبەر ئاپۆ ژن بوو بە خاوەن ئیرادە'

دایکێک بەناوی هاجەر سلێمان وتی: "کاتێک ناو ڕێبەرێتی دەبیستین، دەستپێکی ئازادی ژنمان بیردێتەوە. وەک ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مردبووین. بە ئاشنایەتی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە ئیرادەمان بۆ دروستبوو و بووین بە خاوەنی کەسێتی خۆمان".

'بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ هەموو کارێک دەکەین'

گەلی عەفرین باسیان لە گرنگی ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و گوتیان: "عەشقمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەموو شێتێک تێدەپەڕێنێت. بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ هەموو کارێک دەکەین. پیلانگێڕی ئازارێکی زۆرە بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە بونیادنانێکی ئاشتیانەی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆیە. بۆیە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ شەرمە و دەبێت هەموو کەسێک لە دژی ئەم گۆشەگیرییە بوەستێتەوە. پێشتر دەمانگوت ڕێبەر ئاپۆ بە تەنها ڕێبەری گەلی کوردە، بەڵام ئێستا ڕونبووەتەوە ڕێبەری هەموو گەلانە. فکر و فەلسەفەکەی لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، چونکە مرۆڤێکی ئاسایی نیە. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ مانای ژیان، ئازادی و هیوایە".