رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد و ساڵیادی دامەزراندنی پەژاک بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا

لە شاری ئانتوێرپی بەلجیکا بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ساڵیادی دامەزراندنی پەژاک مەراسیمێکی پیرۆزبایی سازکرا.

لە مەراسیمەکەدا وێڕای هاوسەرۆکی پێشووی پەژاک سیامەند موعینی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار ژمارەیەکی زۆر ئامادەبوون. لە مەراسیمەکەدا لە سەر ناوی رێکخستنەکانی ئەوروپای کەژار مریەم فەتحی و هەروەها سیاسەتمەدار محەمەد ئەمین پێنجوێنی قسەیان کرد.

لە وتارەکاندا جەخت لە بەهێزکردن و بەرفراوانکردنی چالاکییەکان لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرایەوە و هێرشەکانی سەر راگەیاندنی ئازادیش شەرمەزار کران.

هەرلە وتارەکاندا وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی پەژاک لە دژی داگیرکەری بانگەوازی بەرخودان راگەیەندرا.

لەمەراسیمەکەدا هونەرمەندان نەجمەدین غوڵامی، هۆزان دینۆ، سەیدا پەرینچەک، شەهین تاڵەبانی و کۆما پیک گۆرانیان پێشکەش کرد.

لە مەرایسمەکەدا بەردەوام دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" وترانەوە. پیرۆزبایییەکە بە سازکردنی هەڵپەڕکێ کۆتاییهات.

هـ . ب