گەنجێکی ئێزیدی لە ئدلب ڕزگارکرا

گەنجێکی ئیزیدی کە لە کاتی فەرمانەکەی شەنگال ڕفێندرابوو، لە ئدلب ڕزگارکرا و ڕادەستی ماڵی ئێزدیەکانی هەرێمی جزێرێ کرا.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە لە ئدلب گەنجێکی ئێزدییان بە ناوی ڕۆجین حەدید تەلال ڕزگار کرد. ماڵی ئێزدییەکانی هەرێمی جزیرێ لە پەیجی فەرمی خۆیاندا ئەم هەواڵەیان بلاو کردەوە.

بەگوێرەی بلاوکراوەکە ڕۆجین لەسالی ٢٠٠٧ لەدایک بووە، دوای ڕفاندنی لە لایەن داعشەوە لە هەموو جۆگرافییای سوریا سورێندراوەتەوە و دواجار لە ساڵی ٢٠١٩ براوەتە ئدلب.

ماڵی ئێزدییەکانی هەڕێمی جزیرێ سوپاسی هێزە ئەمنییەکانیان کرد و وتیان: "رۆجین ئێستا لە مالی ئیزدییەکانی هەرێمی جزیرێیە، ئیمە بە شێوازیکی فەرمی رۆجین لە ڕێگەی ئەنجوومەنی شنگالەوە ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکەین".