گۆشەیەک لە وێنەکانی شەهیدان لە کۆمەڵەی بۆردۆخێ

لە شاری بۆردۆخی فەرەنسا، لە ناوەندی کۆمەڵەی کوردی دیموکراتیک (نەجەدەکە) گۆشەیەک لە وێنەی شەهیدان نمایش کرا.

لە ناوەندی کۆمەڵەی کوردی دێموکراتیک ڕۆژی یەکشەممە ڕێوڕەسمێک بەڕێوەچوو و گۆشەیەک لە وێنەی شەهیدان نمایش کرا.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی کەسوکاری شەهیدان ئەنجامدرا و لەلایەن جەماوەرەوە پاڵپشتییەکی بەهێزی لێکرا.

سیاسەتمەدار جوما تاک لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و وتی: "ئەو گەلەی کە خاوەنداری لە شەهیدەکانیان نەکات گەلێکی لەدەست چووە، ئەم حیزبە حیزبی شەهیدانە، ئەگەر ژیانێکی شکۆمەندانەمان دەوێت، پێویستە تێکۆشانێکی شکۆمەندانە ئەنجام بدەین."

پاشان بە وتنەوەی دروشم گۆشەیەک لە وێنەی شەهیدان کرایەوە.