هێرشی سەر عەین عیسا زیادی کردووە

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر عەین عیسا زیادی کردووە. دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر کۆگاکانی ناوچەکە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمێر ١٥:٠٠ی ئەمڕۆ لە بەرزاییەکانی رۆژهەڵاتی عەین عیساوە، ریگەی نێودەوڵەتی ئێم ٤ و کۆگاکانی ناوچەکەی تۆپباران کرد.

کاتژمێر ١٣:٤٠ دەوڵەتی تورک لە بارەگای ئەبو نور لە گوندی بیر عیسا گوندی ئوم بەرمیل و سکێرۆی رۆژهەڵاتی عەین عیسای تۆپباران کرد.

هەروەها لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا گوندی مشێفرێی رۆژهەڵاتی شارەکەش تۆپبارانکرا.

ف.ق