هەرەئە ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکراکرد

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) ڕاگەیاند لە کاتی بەجێگەیاندی ئەرکی خۆیدا، شەڕڤانیان شۆڕش عەفرین لە ١٨ی شوباتی ٢٠٤دا بە هۆی نەخۆشی دڵەوە شەهید بووە.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین (هەرەئە) بە ڕاگەیاندراوێک ڕاگەیاند، کە شەڕڤانیان شۆڕش عەفرین (ئیسماعیل) لە ١٨ی شوباتدا لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا، لە ئەنجامی کێشەی دڵەوە شەهیدبوو.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"هاوڕێمان شۆڕش عەفرین لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤دا لە کاتی بەجێگەیاندی ئەرکەکەیدا، بە هۆی لە کارکەوتنی دڵیەوە، شەهیدبوو.

هاوڕێمان شۆڕش لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە عەفرین هاتۆتە دنیاوە. گەلی عەفرین خاوەنی کلتورێکی دێرینە و لەسەر ئەم کلتورە درێژە بە ژیان دەدەن. هاوکات لەگەڵ دەرکەوتنی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان بۆ پاراستنی خاک و وڵات، لە دژی داگیرکارییەکان کلتوری بەرخۆدانی گەشترکردوە. ئەم کلتورە بەرخۆدانەش بووە میراتێک بۆ گەلی عەفرین. هاوڕێمان شۆڕش لەسەر بنەمای ئەم کلتورە بەرخۆدانە گەورەبووە. هاوڕێمان لەبەرامبەر ئەو هێرش و داگیرکارییانە لەسەر ئەو شوێنەی تێیدا گەورەبووە، خۆی بەدورنەگرت و خەباتیکرد. هێرشەکانی دوژمنی لە هەموو لایەکەوە بۆسەر گەلەکەمانی بینی. لەم قۆناغە درێژەدا گەورەترین مەترسی تەنها هێرشی چەتەکانی داعش نەبوو، بەڵکو لە بنەڕەتدا خودی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوو. ئامانج لەم داگیرکارییە  قڕکردنی گەل و لەنابردنی دەستکەوتەکانی شۆڕش بوو. هاوڕێمان لە ئامانجە سەرەکیەکانی دوژمن تێگەیشت. لەسەر ئەم بنەمایە بڕیاڕی بەشداریکردنی ڕیزەکانی ناو شۆڕشیدا. هەڤاڵ شۆڕش بۆ ئەوەی ببێت بە شەڕڤانێکی ژیر و زیرەک پەرەوەردەی بنەڕەتی ئایدۆلۆژی و سەربازی وەرگرت. لە ساڵی ٢٠١٨دا لە بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین، بەشداربوو لە داستانی بەرگری ٥٨ ڕۆژەی عەفرین، هەموو ساتەکانی بە گوێرەی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی ڕۆڵیکی گرنگی گێڕا. هاوڕێمان شۆڕش لە ژیانی شۆڕشگێڕیانەی خۆیدا هیچ کاتێک هەنگاوی بەرەوە دواوە نەناوە، لە یەکەم ساتی بەشداریکردنی لەشۆرش هەتا کۆتا ڕۆژی خۆی لەسەر بەردەوامیدان بەو بەڵێنەی بە گەل و شەهیدانی دابوو بەردەوام بوو.هاوڕێ شۆڕش لە دوای خۆیەوە میراتێکی گەورەی تێکۆشان و هاوڕێیەتی بەجێهێشت.

وەک هاوڕێیانی هاوڕێ شۆڕش، بەڵێن دەدەین لە کەسێتی ئەودا شایستەیی شەهیدان و ئەو میراتی تێکۆشانەی کە بۆی بەجێهێشتووین، بەسەرکەوتووی تاج لەسەرنێین.

سەرساغی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی هاوڕێ شۆڕش و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین.

ناسنامەی هاوڕێی شەهیدمان بەم شێوەیە:

ناسناو: شۆڕش عەفرین

ناو و پاشناو: ئیسماعیل ئەکریمە

ناوی دایک: مەریەم

ناوی باوک: عەبدولرەحمان

شوێن و کاتی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین/١٨ی شوباتی ٢٠٢٤".