جودی: داعش خۆی بە دەوڵەتی تورک سپاردووە

سەردار جودی فەرماندەی هێزەکانی قەسەدە ڕایگەیاند: "ڕۆژانە نەوە نوێیەکانی داعش لە کەمپەکەدا گەورە دەبن". داعش خۆی سپاردووە بە دەوڵەتی تورک".

"ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی" کە لە 27ی کانوونی دووەمەو لە کەمپەکە بە پێشەنگایەتی یەپەژە و هێزەکانی قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستیپێکرد، لە ڕۆژی هەشتەمدا بەردەوامە. سەردار جودی، یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی قەسەدە سەبارەت بە شەڕی داعش و ئۆپراسیۆنی ناو کەمپەکە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

سەردار جودی ئاماژەی بەوەدا کە سیستەمی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری بەربەستە لەبەردەم پلانە گڵاوەکانی دەوڵەتی تورک و وتی: "ئێمە لە سیستەمێکی دیموکراسیدا دەژین لەگەڵ هەموو گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێکەوە دەژین. پێش هەموو شتێک دەوڵەتی تورک، زۆرێک لە دەوڵەتان دەیانویست شەڕ وئاڵۆزی لە نێوان کورد و عەرەبدا دروست بکەن. بەڵام پلانەکانیان سەرکەوتوو نەبوون. لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا عەرەب و ئاشووری و سریانی و کورد پێکەوە تێکۆشانیان کردووە و تا ئێستاش بەردەوامن لە تێکۆشان. مەبەست لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەناوبردنی هێزەکانی (قەسەدە) و تێکدانی ئارامی هەرێمەکەیە. لەم ڕووەوە درێژە بە شێوازەکانی شەڕی تایبەت دەدات. هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکە بەردەوامن. بەڵام دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت قەسەدە لەناو ببات. حکومەتی تورک بە هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل دەیەوێت خەڵک بترسێن و ناوچەکە چۆڵ بکەن. دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات تۆڵەی شکستەکانی لە هێزەکانی قەسەدە و لە گەل بکاتەوە.

سەردار جودی ئاماژەی بەوەشکرد، مەترسی ئەوە هەیە کە جارێکی دیکە داعش زیندوو ببێتەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "دەوڵەتی تورک بە هێرشەکانی گەورەترین سوود بە داعش دەبەخشێت، کاتێک قۆناغی سێیەمی پێشەوەمان دەست پێکرد، دەوڵەتی تورک هاوڕیانی ئێمەی شەهید کرد. لە ڕۆژی ٧ی هەڵمەتەکەدا هاوڕێکانمان کە بەشداری هەڵمەتەکە دەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان چوونە قامیشلۆ، بەڵام لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکەوە کرانە ئامانج و ٤ هاوڕێمان شەهید بوون. ئەمڕۆ داعش بە تەواوی خۆی بە دەوڵەتی تورک سپاردووە. هەر هێرشێک بۆ سەر ئێمە مۆڕاڵێکی گەورەیە بۆ داعش. داعش لە ناوچەکەدا بوونی نییە، ڕەنگە لە داهاتوودا داعش هێرشی گەورەتر ئەنجام بدات".

فەرماندە سەردار جودی ڕایگەیاند، کاتێک هێرشەکان بۆ سەر زیندانی خووێران لە ساڵی ٢٠٢١ دەستیپێکرد، ئەوانیش هێرشیان کردە سەر کەمپەکە و وتی:"یەکێک لە میرەکانیان لە عێراق ئەم پەیامەی بۆ ناردوون، 'ئێوە خواردن لەم کەمپە بخۆن و خۆتان پەروەردە دەکەن بۆچی ڕاناپەرن ئێمه پێویستمان پێتانە. بە واتایەکی تر کەمپەکە وەک ئەکادیمیایەکی داعش وایە. من وەک شەڕڤانێک  لە چەتەیەکی ٢٠ساڵەی داعش ناترسم. بەڵام گەل لە نەوەیەک دەترسن کە کاتێک لەدایک دەبێت لەگەڵ عەقڵیەتی داعش گەورە بێت. ڕۆژ بە ڕۆژ کە ئەم منداڵە گەورە دەبێت، عەقڵیەتی داعشیش لەگەڵیدا گەورە دەبێت. منداڵەکانی ناو کەمپەکە گەورە دەبن، لەسەر بنەمای ئەم بیرۆکەیە گەورە دەبن.

 لە کەمپەکەدا ٥٠ هەزار داعشی هەیە. کێ بەرپرسیارێتی ئەو مەترسییە دەگرێتە ئەستۆ کێ دروستی کردوون؟ زۆرێک لە وڵاتان دەڵێن کە ئەو مەترسییە لەبەرچاو ناگرن کە ئەم بنەماڵانە بۆ سەر گەلەکەیان دروستی دەکەن. بەریتانیا و زۆر وڵاتیش هەمان شت دەڵێن. ئەگەر تەنانەت یەک بنەماڵە بۆ ئەوان مەترسی بێت، ئایا ٥٠ هەزار داعش مەترسی لەسەر ئێمە نییە؟ کاتێک دەوڵەتی تورک جارێکی تر بە تەکنیک هێرشی کردەوە، جارێکی تر هەڕەشەیەکی جددی دروست بووە. یارمەتی جدی پێویستە هەتا  چارەنووسی کەمپەکە دیاری بکەین. من باسی چەک و یارمەتی ماددی ناکەم. ئەوەی من باسی دەکەم بنیاتنانی تێکۆشانێکی هاوبەشە لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و مەسەدە و قەسەدە. دەبێت ئەم کەمپە لە ڕۆژەڤی هەموو جیهاندا بێت.

کەمپی هۆڵ لەسەر سنووری عێراق و سوریایە. زۆربەی دەوروبەرەکەی بیابانییە. کاتێک بارودۆخی کەشوهەوا خراپ بوو، کاریگەریی تەکنیکیش ئەوتۆ نییە. سەدان کەس دەتوانن بێن و بچن. ئەوان لە کەمپی هۆڵ پەروەردەی داعش وەردەگرن. لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا هەندێک بەڵگەنامەمان دۆزیەوە. چەمکی جیهاد لەو بەڵگەنامانەدا نووسراوە. ئەم بەڵگەنامانە بە زمانی تورکی نووسراون و لە ئەستەنبوڵ چاپ کراون. منداڵان لەسەر ئەم بەڵگەنامانە پەروەردە دەکرێن. بۆ نموونە 'جیهاد چییە و چۆن هەموو موسڵمانێک دەتوانێت جیهاد لە دژی کافرەکان بکات'، بەم شێوەیە یاساکان لە بەڵگەنامەکاندا نووسراوە و پەروەردەی لەسەر دەکەن.

بێگومان دەوڵەتی تورک ئەمە دەبینێت. ئەو چەکدارانەی داعش کە لە ئەوروپاوە هاتبوون هەموویان بە ڕێگەی ئاسمانی تورکیادا تێپەڕین. ڕۆژانە میدیاکانی تورک باس لەوە دەکەن کە توندوتیژی و گوشار لە کەمپی هۆڵدا هەیە. دونیاش دەیبینێت و بێدەنگە. قەسەدە بە تەنیا ئەم قۆناغەی دەست پێنەکردووە. هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نزیکەوە بەدواداچوون بو هەڵمەتەکە دەکات و هەڕەشەی داعشیش لە کەمپی هۆڵ دەبینن. ڕەنگە قۆناغی ٤ و پێنجەمی ئەمە بەردەوام بێت. ئەو میرانەی کە پلانی چالاکییەکانیان لە عێراق و سوریا دانابوو، لەم کەمپەوە ڕۆیشتن. ئەبو عوبەیدە سەرکردەی داعش ماوەیەکی کەم لەم ئۆردوگایە کوژرا. بەڵام دوای مردنی ئوبەیدە، دەستبەجێ میرێکی نوێ دانرا. لەم کەمپەدا بە هەموو شێوەیەک خۆیان ڕێکدەخەن. منداڵان فێری سەربڕینی پشیلە و منداڵ دەکەن. بە شێوەی هێزی سەربازیدا پەروەردە دەکرێن. سەرەتا پێویستە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پاڵپشتی زیاتر بکات و هەموو جیهان ئەم بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆ بگرن".

فەرماندە سەدار جودی ڕایگەیاند کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەم هەنگاوە هەبووە و وتی: "بۆ ماوەی سێ ڕۆژی یەکەم ئۆپەراسیۆنێک لە بەشی کوچبەران ئەنجامدرا. تەواوی ئەم بەشە لە ژنانی نەتەوە جیاوازەکان پێکهاتووە. دەتوانین بڵێین مەترسیدارترین و کێشەدارترین بەشە. هاووڵاتیانی سەر بە دەیان وڵات لێرەن، بەڵام وڵاتەکانیان لێیان ناپرسن. ئێمە ژن و منداڵ ناکوژین ئەمە ڕوحێکی ئەخلاقی قەسەدەیە. بۆ ئێمە ئاستی مرۆیی و ئەخلاقی شتێکی جەوهەرییە".

سەردار جودی ڕوونی کردەوە، کۆمەڵێک گروپی تایبەت هەن کە تەنها لەسەر ئەم کەمپە کاردەکەن و وتی: "ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەو گروپانە لە سەرێکانی و گیرێ سپی" لە تورکیاوە هاتوون. ٥٠٠٠-١٠٠٠٠ دۆلار دەدرێت بۆ تێپەڕبوونی کەسێک. دەوڵەتی تورکیا بە تایبەتی کار لەسەر ئەوە دەکات. بەپێی زۆرێک لە هەواڵەکان داعش لە زۆر شوێن چەتەکانی خۆی کۆدەکاتەوە. لە ئیدلیبەوە تا شەهبا و عەفرین و گرێ سپی و سەرێکانی کۆیاندەکاتەوە. دەوڵەتی تورکیا نایەوێت ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی داعش ئەنجام بدرێت. بەردەوام دەیەوێت داعش بمێنێ. لەم ڕووەوە داعش دەیەوێت خۆی ڕێکبخاتەوە و هێرشەکانی زیاتر بکات. هەرچی پێویست بێت بۆ ڕێگریکردن لەم کارە دەیکەین. ئێمە پەشیمان نین لەوەی ١١ هەزار شەهیدمان لە پێناو گەلان، دژی داعش بەخشی. هەتا دواییش بەردەوام دەبین".

فەرماندە سەردار جودی ئاماژەی بەوەشکرد، خۆبەڕێوەبەری ساڵانە داوا دەکات هەموو وڵاتێک هاووڵاتیانی لێرە بەجێبهێڵێت و وتی: "ماوەی هەفتەیەکە قەسەدە و دامەزراوە مەدەنییەکان سەرەڕای بارودۆخی زستانە دەستیان بە کار و تێکۆشان داوە. پرۆسەکە بەردەوامە، بەڵام دیار نییە کەی ڕووداوێک ڕوودەدات. چاوەڕێی ئەوەن فەرمانیان پێ بدرێت. پێش هەموو شتێک دەوڵەتی تورک، زۆرێک لە دەوڵەتان دەیانەوێت داعش زیندوو بکەنەوە. ئەوان دەیانەوێت پلان و پڕۆژەی نوێ بۆ داعش دروست بکەن. چونکە زیاتر لە ١٠ ساڵ تێپەڕیوە تا ئێستا قەیرانی سوریا چارەسەر نەکراوە. لەوانەیە لە ٢ ساڵی داهاتوودا چارەسەر نەکرێت. هێشتا کەس ئامادە نییە بۆ چارەسەری هەنگاو بنێت. بەڵام بە پرۆژەی ئیرادەی سیاسی ئێمە مەسەدە و قەسەدە ئامادەین و ١٠ ساڵە بەم پرۆژەوە کار دەکەین. بارودۆخی گشتی کەمپی هۆڵ بەم شێوەیەیە. بێگومان کاتێک هەنگاوەکە کۆتایی هات، ئەنجامە گشتییەکان بڵاو دەکەینەو".