کۆمەڵەی عەفرین: بۆ ئەوەی کارەساتی مرۆیی ڕوونەدات، گەمارۆی سەر شەهبا هەڵگرن

کۆمەڵەی جڤاکی عەفرین گەمارۆی حکومەتی دیمەشقی بۆ سەر کانتۆنی شەهبا شەرمەزار کرد.

حکومەتی دیمەشق لەڕێگەی گەمارۆدانەوە ناهێڵێت، هاوکاری ژیانی (شیری مناڵ، سوتەمەنی، دەرمان، خۆراک و هتد) بگاتە هەرێمەکە.

کۆمەڵەی جڤاکی هەرێمی جەزیرە، گەمارۆی حکومەتی دیمەشقی لەسەر خەڵکی شەهبا شەرمەزار کرد،

کۆچبەرانی عەفرین و ئەندامانی کۆمەڵەکە بەشداری چالاکییەکە بوون لەبەردەم بینای کۆمەڵەی عەفرین لە قامیشلۆ.

ئەندامی کۆمەڵەکە زەریبا حوسێن، ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە، ڕایگەیاند، بەربەستەکانی فیرقەی ٤ ی حکومەتی دیمەشق ناهێڵێت دەرمان و ئارد و سوتەمەنی و پێویستییە سەرەکییەکانی تر بگەنە هەرێمەکە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکراوەتەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامن و بەهۆی کێشەی سوتەمەنییەوە کارەبا بەتەواوی لە شەهبا پچڕاوە.

کۆمەڵەکە داوای کرد، بۆ ئەوەی کارەساتی مرۆیی ڕوونەدات، پێویستە گەمارۆکە دەستوبرد هەڵبگیرێت.