لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢ هەزار و ٨٩٠ گوند بێ ئاو وکارەبا بوون

لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە ١٣ی ژانویە دەستی پێکرد،٢ هەزار و ٨٩٠ گوند لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێ ئاو وکارەبا کراون.

لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ژێرخانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، وێستگەکانی کارەبا بەتەواوی لەکارکەوتن. وێستگەی کارەبای دربێسیە دووجار، وێستگەی کارەبای عامودێ جارێک، وێستگەی کارەبای قامیشلۆ دووجار، وێستگەی کارەبای تربەسپی دووجار بۆردومان کراوە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٤ وێستگەی کارەبا بە تەواوی لە کار کەوتوون.

لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا، وێستگەی کارەبای سوێدکێ کە ناوەندی وێستگەی کارەبایە، ١٢ تریبۆن لەناوچوون. محاویلەی تریبوونەکانی وێستگە بچووکان بە تەواوی لەکارکەوتوون.

بەنزینخانەی سوێدکێ چوار جار لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە هێرشی کراوەتە سەر، بەتەواوی تێکشکێنرا. بەم شێوەیە بەرهەمهێنانی غازی LPG ناوچەکە بەتەواوی ڕاوستاوە.

لە ئەنجامی ئەو وێرانکاریانەی کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە دروست بووە، ٢ هەزار و ٢٣٠ گوندی دێریک، گرکێ لگێ، ڕمێلان، چلاخا، تربەسپیێ، قامیشلۆ، عامودێ، تل کۆچەر و تل حەمیس بێ کارەبا بوون. لە کانتۆنی فورات ٣٠٠ گوندی عەین عیسا بێ کارەبا بوون.

لە ناوەندی شاری کۆبانێ، لە ئەنجامی هێرشی وێستگەی کارەبا، کە ٣٠ میلی وات کارەبای بەرهەم دەهێنا ٣٦٠ گوندی کۆبانێی لە خزمەتگوزاری کارەبا بێ بەری بوون. هاوکات لە عەین عیسا و کۆبانێ، ٦٦٠ گوند بێ کارەبا بوون.

هاووڵاتیان بەبێ ئاو مانەوە

بەهۆی ئەم هێرشانەوە بیر و وێستگەکانی ئاویش کە بە کارەبا کاردەکەن، وەستان. لە کۆی ٤٥٠ بیری ئاوی خواردنەوە لە کانتۆنی جزیر تەنها ١٢٤ بیریان بەکاردێت.

وێستگەی سەفان کە کانتۆنی خزیر پێداویستییەکانی ئاوی لێ دابین دەکات، بەهۆی هێرشەکانەوە کار ناکات. ئەم ناوەندە ئاو بۆ گەلی دێرەزۆر، گرکێ لگێ، چلاخا، تربەسپیێ و قامیشلۆ دابین دەکرد، ئێستا بێ خزمەتگوزارییە.

وێستگەی ئاوی هلێلی کە خزمەتی لە سەدا ٧٥ی دانیشتووانی قامیشلۆ دەکرد، بەهۆی هێرشکردنە سەر وێستگەی کارەبای قامیشلۆ لە کار کەوتووە. وێستگەکانی ئاوی جەقجەق و ئووێک کە پێداویستییەکانی ئاوی شارەکە دابین دەکەن، بەهۆی نەبوونی کارەباوە ڕاوستاون.

عایشە ناسر ڕایگەیاند، دوای هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی ناوچەکە، گەلی کانتۆنی فورات ڕووبەڕووی ڕەوشێکی زەحمەت بوونەتەوە و وتی: "بە دەرفەتی ئێستا، ئێمە لە ڕێگەی مۆلیدەکانەوە کارەبا بۆ گەلەکەمان دابین دەکەین. لەگەڵ ئەوەشدا  ئیمکان کەمە چونکە "سووتەمەنی تەواو دەبێت. هیچ بەدیلێکمان بۆ ئەم پڕۆژەیە نییە".

هەروەها عایشە ناسر ڕایگەیاند، گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پشتیوانی ئیدارەی بەڕێەوەبەرین و ڕایگەیاند: "گەلەکەمان دەست لە بەرخۆدانیان هەڵناگرن، ئەوان ئاگادارن کە دەرفەتەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سنووردارە، بەڵام هەمیشە پشتگیری لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری خۆیان دەکەن".