لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەست بە ڕێپێوانیکی گەوەرە دەکرێت

گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە قامشلۆ دەست بە ڕێپێوانێکی گەورە دەکەن کە ماوەی ٣ رۆژ ڕێپێوانەکە بەردەوام دەبێت.

گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پشتیوانی لە هەنگاوی 'ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد' و پیرۆز کردنی ٤٥هەمین سالیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)  دەست دەکەن بە ڕێپێوانێکی گەورە.

ڕێپێوانەکە لە قامشلۆ دەستپێدەکات، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بە گردبوونەوەیەک لە شاری دێریک کۆتایی دێت.

ڕێپێوانەکە ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی  تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە بەردەم مەدینە شەبابی قامیشلۆ دەست پێدەکات.

چالاکوانان لە ناوچەکانی قامیشلۆ، تربەسپی، چل ئاغا، ڕمێلان و گیرکێلەگ تێدەپەڕن.