لە دێرئەزۆر گروپێک چەتەی داعش دەستگیرکران

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی مەجلسی سەربازی دێرئەزۆر گروپێک چەتەی داعش دەستگیرکران.

ژووری ڕاگەیاندنی مەجلسی سەربازی دێرئەزۆر ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانیان لە گوندی بەسیرا-ی دێرئەزۆر گروپێک لە چەتەکانی داعش دەستگیرکران.

ڕاگەیەنرا کە ئەو چەتانەی لە دەستگیرکراون لە هێرش و تەقینەوەکانی  دێرئەزۆر دەستیان هەبووە.

ک-ش