لە کۆبانێ بۆ شەڕڤانی قەسەدە زاگرۆس خێمەی سەرەخۆشی دانرا

بۆ شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆ زاگرۆس (مستەفا یوسف) کە ١٨ ی ئادار لەسەر ئەرکەکەی شەهید بوو، خێمەی سەرەخۆشی دانرا.

بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامانی ڕێکخراوەکانی جڤاکی مەدەنی و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، خەڵکی کانتۆنی فورات، سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی شەهیدی هێزەکانی کۆماندۆ زاگرۆس (مستەفا یوسف) کرد.

شەهید زاگرۆس ١٨ ی ئادار لەسەر ئەرکەکەی لە دەیرەزۆر شەهید بوو، دوێنێ بە مەراسیمێک لە مەزارگەی شەهید دیجلە بەخاک سپێردرا.

ئەمڕۆ بۆ شەهید زاگرۆس مەراسیمی سەرەخۆشی لە گەڕەکی شەهید کاوە لە شاری کۆبانێ ئەنجامدرا.

لە مەراسیمەکەدا ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، نەجمە کەنجۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و گوتی: "شەهید زاگرۆس لەپێناو پاراستنی گەل و خاکەکەی، هەمیشە تێکۆشا. دەوڵەتی تورک بەردەوام هێرش دەکاتە سەر ناوچە کوردنشینەکان. بەڵام ئێمەش هەردەم بەرخۆدانی مەزن دەکەین بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان لە دوژمن. ئێمەش وەک دایکی شەهیدان تا دوا دڵۆپی خوێن، تۆڵەی شەهیدان دەکەینەوە. بەڵێن دەدەین بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان".

مەراسیمەکە بە درووشمی شەهید نامرن کۆتایی هات.