لە پەیماننامەی کۆمەڵایەتیدا هەر بەشێک بە شێوەیەکی یاسایی پارێزراوە

ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ستێر بشار قاسم ڕایگەیاند، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆی بە 7 کانتۆن ڕێکخستووە و بە ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی هەر بەشێک لە ڕووی یاساییەوە دەپارێزرێت.

ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پشت بە کۆمەڵگەی ئیکۆلۆژی-دیموکراتیک، کۆمەڵگەی ئازادی ژنان، ئابووری-کۆمەڵایەتی، خۆبەڕێوەبەری، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک دەبەستێت.

 ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ستێر بشار قاسم کە لە کۆمیسیۆنی ئامادەکاری ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتیدایە، لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و ڕیگەیاند، لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، نەتەوە، ئایین و دینە جیاوازەکان لەسەر بنەمای یەکسانی گەلان دەژین، مافەکانیان لە ڕووی یاساییەوە مسۆگەر دەکرێت، لەبەر ئەوەی هەمیشە پێشهاتی نوێ ڕوودەدات، پەیماننامەی کۆمەڵایەتی پێویستییەکە. هەروەها وتی، پێویستە ئەنجومەنی ژنان ڕۆڵێکی کارا لە ڕێککەوتنی پەیماننامەکەدا بگێڕێت و ڕایگەیاند کە پێویستە کۆمیتەکانی ئابووری، تەندروستی و پەروەردە بەرهەمدارتر و بەرپرسیارتر ڕۆڵ بگێڕن. بشار قاسم وتی:"بەپێی ئەزموونی شۆڕشی ئەم ١١ ساڵە، پێویست بە گۆڕین و گۆڕانکاری بوو".

 گەرەنتی یاسایی بۆ هەموو پێکهاتەکان دانراوە

ستێر بشار قاسم بوونی گەلانی کورد، عەرەب، ئەرمەنی، سووری، چەرکەسی، چیچانی و ئایینەکانی وەک موسڵمان، مەسیحی، جوولەکە و ئێزدی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبیرهێنایەوە و وتی:"بۆیە بۆ گەلە جیاوازەکان پێویست بوو ئاسایشی ئایین و مافەکانیان مسۆگەر بکەین و ژیانێکی هاوبەش بنیات بکەین. ئەم ڕێککەوتنە لەلایەن ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی نەتەوەی دیموکراتیکدا پەسەند کراوە. نوێنەری دامەزراوە، ڕێکخستنەکان، ئایین و دینەکان هەموو بە هەڵبژاردن پەسەند کران. ناکرێت کە تەنها یەک نەتەوە بچێتە ناو ئیدارە و گەلانی تر لە پێگە کەمینەکاندا لەبەرچاو نەگیردرێن. بە پەیماننامەی کۆمەڵایەتی مافی نەتەوە، ئایین و دینە جیاوازەکان مسۆگەر دەکرێن."

 سیستەمێکی نوێ هەر لە تەندروستیەوە هەتا ئابووری

ستێر بشار قاسم ئاشکرای کرد، کە هیچ گۆڕانکارییەک لە پرەنسیپ و پەیڕەودا نەکراوە و ئاماژەی بەوەدا کە پێشبینی دەکرێت سیستمێکی نوێ لە کۆمۆنەوە هەتا مەجلیس، لە ئابوورییەوە هەتا دارایی، لە تەندروستیەوە هەتا پەروەردە، پێداویستییەکانی تەواوی هەرێم دابین بکات.

 خۆی لە ٧ کانتۆندا ڕێکخستووە

هەروەها ستێر بشار قاسم ڕایگەیاند، تەنها ناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گۆڕاوە و بە 7 کانتۆن ڕێکخراونەتەوە و دەڵێت:"سیستەمەکە گۆڕاوە بۆ 7 کانتۆن، واتە کانتۆنەکانی جەیز، فورات، ڕەقە، تەبقە، دێرەزۆر، منبج، عەفرین-شەهبا. هەموو مادەکانی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی گرنگن، پەروەردە و تەندروستی وەک بابەتی سەرەکی پەیماننامەکەیە. بۆ بنیاتنانی ژیانێکی ڕێکخراو لەسەر بنەمای دیموکراسی ڕاستەوخۆ بەبێ خەڵک هیچ هەنگاوێک هەڵناگیرێت. گفتوگۆ بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و تەندروست و پەروەردەیی ڕێکخستنی بەڕێوەچوو.

 ئامانج کۆمارێکی دیموکراتیکە

ستێر بشار قاسم باسی لەوەشکرد، کە ئەوان بۆ بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک لەتێکۆشاندان و وتی:"مۆدێلێک کە هەموو ڕەنگەکان لەخۆبگرێت، لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی گەل دامەزراوە و دوور لە سیستەمی ناوەند پارێزی بنیات نراوە. ئەنجامی سیستەمی ناوەندی سوریا لە بەرچاواندایە، مافی نەتەوە، ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان پێشێل کراوە. هەر بۆیە هەم لە گفتوگۆکانمان و هەم لە هاوپەیمانیەکانماندا ئامانجمان بە کۆماری دیموکراتیکە لە سوریا، ئەگەر ڕێککەوتنێک له سەر دەستورێکی دیموکراتیک هەبێت، ئەوکات گۆڕانکاری له ڕێککەوتنەکەدا ڕوودەدات. هەروەها وتی:"دیموکراسی سیستمێکە کە لەسەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەری گرنگی بە ژیانی کۆمیناڵ دەدات، کە بە بڕیاری گەل بەڕێوەدەچێت و پێکەوە ژیانی گەلان بەدوای خۆیدا دەهێنێت."