لە تەبقە و عەین عیسا ڕێپێوانی ١٥ ی شوبات

بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات لە تەبقە و عەین عیسا بە پێشەنگایەتی گەنجان ڕێپێوان کرا.

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و یەکێتی ژنانی گەنج ڕێپێوانێکی ٢ ڕۆژەیان دەست پێ کرد.

لە تەبقە بە بەشداری سەدان گەنج و ئەندامی ڕێکخراو  و دامەزراوەکان، بە درووشمی "بە ڕۆحی گەنجان دیواری ئیمراڵی هەڵدەوەشێنین و جەنگی ئازادی سەردەخەین" ڕێپێوان کرا.

بەناوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا، ئەحمەد جەمیلی ڕایگەیاند دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئەم ڕێپێوانە ٢ ڕۆژەیان دەست پێ کردووە.

ڕێپێوانکەران وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پۆشی و درووشمی "بمرێ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی" و "بژی ڕێبەر ئۆجالان"یان بەرزکردەوە.

لە چوارڕیانی عەلەم ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریای کانتۆنی ڕەقە و دەیرەزۆر و مەنبەج بەشداری ڕێپێوانەکە بوون و بەرەو شارۆچکەی مەنسورە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تەبقە ڕێپێوانیان کرد، گەنجان لەوێوە بەڕێ دەکەون بۆ ڕەقە و بڕیارە سبەی بگەنە ڕەقە.

بڕیارە سیمینار و سینڤزیۆن دەربارەی پیلانگێڕی پێشکەش بکرێت.

عەین عیسا

سەدان دانیشتووی عەین عیسا و کۆچبەرانی گرێ سپی بە ڕێپێوانێک پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوباتیان شەرمەزار کرد.

بەناوی کۆنگرەی ستار، ڕوقیە محەمەد گوتی: "شکاندنی دیواری ئیمراڵی ئەرکی هەمووانە".

بەڕێوەبەری مەجلیسی شاری گرێ سپی، سەڵاح ڕەقە گوتی: "١٥ ی شوبات ڕۆژێکی ڕەشە، ئامانج لێی سڕینەوەی ناسنامەی گەلانی ئازادە".

بەناوی دامەزراوەی ئایینی عەین عیسا، شێخ ئیبراهیم گوتی: "ڕێبەرێتی بانگی ئاشتی و دیموکراسی دەکات، کتێبە ئاسمانییەکانیش بانگی ئەوە دەکەن. گۆشەگیری سەر ڕێبەرێتی دژی ڕێنمایی کتێبە ئاسمانییەکانە".

چالاکییەکە بە درووشـمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی گەلان" کۆتایی هات.