لە ڕۆژئاوا جۆشوخرۆشی جەژنی ژیانەوە

لە چەندین شاری ڕۆژئاوا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە ئاهەنگ پیرۆزکرا.

لە چەندین شاری ڕۆژئاوا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە پیرۆزکرا.

هەرێمی جەزیرە

لە هەرێمی جەزیرە، لە قامیشلۆ و حەسەکە و دێرک و تربەسپی و تەل کۆچەر و تەل تەمر و زرگان و تەل حەمیس بە بەشداری دەیان هەزار کەس ئاهەنگ سازکرا.

قامیشلۆ

بە پێشەنگایەتی تەڤدەم لە ژووری پیشەسازی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سیمینارێکی سازدا. هاوسەرۆکی تەڤدەم، ڕوکەن ئەحمەد، گوتی: "لە بناغەی پەکەکەدا، واتای ڕاستەقینەی شۆڕش هەیە. بۆ گەلانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین واتای ئازادی و دیموکراسییە".

تربەسپی

لە ناوچەی تەل بەراک، لە هۆڵی ڕۆژ ئاهەنگ سازدرا.

ئەندامی کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی تربەسپی، دیرۆک مەلا بەشیر قسەی کرد. ئاماژەی بەوە کرد دەرکەوتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تەڤگەری ئازادی کوردستان بۆ گەلانی جیهان ڕووناککردنەوەی ڕێگە بوو.

دێرک

لە یاریگای کۆڕنیش ئاهەنگ سازکرا. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای پەکەکە هەڵکرا.

ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی دێرک، عەلی یوسف قسەی کرد، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تەواوی گەل پیرۆز کرد. بەڵێنی شوێنکەوتنی تێکۆشان و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دووپاتکردەوە.

تەل حەمیس

لە ناوچەی تەل حەمیس بەهەمان بۆنە ئاهەنگ سازکرا.

هاوسەرۆکی پەیەدەی تەل حەمیس، غالیب عەلی سەعدون قسەی کرد، دووپاتی کردەوە، پەکەکە دژی ڕژێمە خۆسەپێنەکان دامەزراوە. بەهای نەتەوەیی و مرۆیی و شۆڕشگێڕی و مرۆڤی ئازادی ئافراندووە.

حەسەکە

ئاهەنگەکە لە گەڕەکی خیشمان بەڕێوەچوو. ئەندامی مەجلیسی حەسەکە، فیدان سیدۆ، دامەزراندنی پەکەکەی دژی ڕژێمە زۆردارەکان وەک ڕۆژی ژیانەوە پێناسە کرد و پیرۆزی کرد.

تەل تەمر و زرگان

هاوڵاتیانی تەل تەمر و زرگان بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

ئەندامی کۆمیتەی ئابووری مەجلیسی زرگان، سەماح حەمادی ڕایگایەند. پەکەکە ئافرێنەری ئازادییە.

هاوسەرۆکی مەجلیسی تەل تەمر، محەمەد سەعید ئەلئەحمەد، ڕایگەیاند، پەکەکە بۆ گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆتە هیوا.

ئاهەنگەکە بە بەرهەمی هونەری کۆتایی هات.

چلاغا

دانیشتووانی چلاغا و دەوروبەری لە هۆڵی ڕۆژ، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.

ئەندامی پەیەدە، حسێن فایەق، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلا و گەلی کورد و جیهان پیرۆز کرد.

دووپاتی کردەوە، بۆ پاراستنی دەسکەوتی شەهیدان و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێێکۆشان بەردەوام دەکەن.

پاشان گوێ لە نامەی دەنگی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا دەربارەی دامەزراندنی پەکەکە.

ئاهەنگەکە بە چالاکی هونەری کۆتایی هات.

تەبقە

بە هەمان بۆنەوە، ئیدارەی مەدەنی تەبقە ئاهەنگێکی سازدا.

هاوسەرۆکی مەجلیسی ئیدارەی مەدەنی دیموکراتیکی تەبقە، هیند ئەلعەلی، تێکۆشان بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی بە لەڕێگەی پرۆژەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە جڤاکێکی دیموکراتیک دادەمەزرێت.

ئاهەنگەکە بە چالاکی هونەری کۆتایی هات.